ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه‌ پشتیان له‌ مامۆستایان كرد

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه‌ پشتیان له‌ مامۆستایان كرد

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه‌ پشتیان له‌ مامۆستایان كرد

خەڵک-

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت، ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرێوەبەرێتی گشتیی پەروەردەی شارەکە رایانگەیاند، چارەسەر نییە، بەڵکو پینە و پەڕۆیە.

شوان قەڵادزێیی، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، رایگەیاند: "داواكاری مامۆستایانی ناڕازی روون و ئاشكرایه‌ و داوای لابردن یاخود پیاداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌پاندنی پاشه‌كه‌وتی ئیجباری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیان و پێدانی موچه‌ له‌كاتی خۆیدا.ئه‌وه‌شی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ رایانگه‌یاند چاره‌سه‌ر نییه‌، به‌ڵكو پینه‌ و په‌ڕۆیه‌".

شوان قەڵادزێیی دەڵێت: "ئەم کارە هه‌وڵێكی تره‌ بۆ شكاندنی شكۆی مامۆستا، ئه‌و هه‌وڵانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی ده‌سه‌ڵات و حزبه‌ حوكمڕانه‌كانه‌ دژی مامۆستایان له‌هه‌مان كاتدا جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی حكومه‌تی قه‌یراناویه‌".

ئاماژە بەوەش دەکات: "له‌بری ئه‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌و دوو ده‌زگایه‌ داكۆكیكاری مافه‌ ره‌واكانی مامۆستایانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و راپه‌رین و قه‌ڵادزێ بن، نه‌وه‌ك پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی بێ باك و دڵڕه‌ق به‌رامبه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به‌گشتی".

سەبارەت بە ھەڵوێستی فراکسیۆنەکەیان لەبارەی کێشەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە، ئەوەی راگەیاندووە: "ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ داوا ره‌واكانی مامۆستایانی ناڕازی ده‌كه‌ین و ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌و تووێژه‌ ئاڵتونییه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ پێویستیشی ده‌زانین تا كار له‌كار نه‌ترازاوه‌ حكومه‌ت پێشوازی له‌ داواكانیان بكات و بێ باكی بشكێنێت".

09/11/2016
4333 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved