پارتی داوای رێكەوتن لە یەكێتی دەكات<BR> ئامادەن سەرۆكی حكومەت بدەن بە یەكێتی

پارتی داوای رێكەوتن لە یەكێتی دەكات
ئامادەن سەرۆكی حكومەت بدەن بە یەكێتی

پارتی داوای رێكەوتن لە یەكێتی دەكات<BR> ئامادەن سەرۆكی حكومەت بدەن بە یەكێتی


خەڵك – بەشی هەواڵ
پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیار بۆ یەكێتی دەكات كە رێكەوتنێكی نوێ‌ بكەن‌و بە گوێرەی زانیارییەكانیش پارتی لەو رێكەوتنەدا ئامادەیی پیشانداوە سەرۆكی حكومەت رادەستی یەكێتی بكات. 

دوو سەرچاوەی بەرپرس لەناو یەكێتی‌و پارتی بە ماڵپەڕی شارپرێس-یان راگەیاندووە، لەماوەی رابردوودا چەند پەیوەندییەكی تەلەفۆنی‌و دانیشتنی نافەرمی لەنێوان بەرپرسانی هەردوو حیزب ئەنجامدراوەو لەپەیوەندی‌و دانیشتنەكاندا باسی چەند گفتوگۆیەك لەسەر چارەسەری قەیرانی سیاسی هەرێمی كوردستان كراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لەپەیوەندی‌و كۆبوونەوەكاندا بەرپرسانی پارتی پێشنیازی ئەوەیان بۆ بەرپرسانی یەكێتی كردووە، كە ئامادەن رێككەوتنێكی نوێ‌ ئەنجامبدەن، ئەوەش بۆ تێپەراندنی ئەو كێشەو قەیرانە سیاسییەی رووی لەهەرێم كردووە.

هەروەها  بەرپرسانی، پارتی ئامادەیی ئەوەشیان نیشانداوە، بۆ گەیشتن بە رێككەوتن پۆستی سەرۆكی حكومەت، رادەستی یەكێتی بكەن‌و پۆستەكانی تریش بەپێی رێككەوتنە نوێیەكە دابەش بكرێت.

ئەوەش خراوەتە روو، بەرپرسانی یەكێتی تائێستا هیچ وەڵامێكی فەرمیان بۆ داواكاری‌و پێشنازەكانی پارتی بۆ رێككەوتن نەبووەو ترسیان هەیە لەرێككەوتن لەگەڵ ئەو پارتی، كە ترسەكەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، نایانەوێت بەبێ‌ لایەنەكانی تر رێككەوتن لەگەڵ پارتی ئەنجامبدەن.

09/11/2016
2487 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved