بۆچی لە راپرسییەكانی ئەمریكا ئەنجامەكان پێچەوانە بوونەوە؟

بۆچی لە راپرسییەكانی ئەمریكا ئەنجامەكان پێچەوانە بوونەوە؟

بۆچی لە راپرسییەكانی ئەمریكا ئەنجامەكان پێچەوانە بوونەوە؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
رۆژنامەنوسێكی كورد لە ئەمریكا ، هۆكاری پێچەوانەبوونەوەی ئەنجامی راپرسیەكان رووندەكاتەوە، كە لە زۆربەی راپرسیەكاندا هیلاری لە پێش ترەمپەوە بوو.
سەركەوت شەمس، رۆژنامەنوس‌و چاودێری سیاسی لە ئەمریكا روونیكردۆتەوە، زۆربەی راپرسیەكان لەسەر بنەمای دەنگی زۆرینە بوو (نەك نوێنەر) وە بەپێی دەنگیش هەردوو كاندیدەكە 48% بەدەست هێنا، بەڵام بەپێی نوێنەر ترەم بردیەوە، كە ئەمە تایبەتە بە ئەمریكا.

ئەو رۆژنامەنوسە ئاماژەی بەوەشكردووە، راپرسییەكان بەشی زۆریان ئەلكترۆنی بون، بەمەش بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی بەتەمەن بە تایبەت كەسانی سپی پێست لەم راپرسیە بەدەر بوون كە بەشی زۆریان دەنگیان بە ترەم دا.

سەركەوت شەمس دەشڵێت:" بەپێی وردەكاری ئەنجامەكان دانیشتوانی شار و گوند و ناوچە دورە دەستەكان دەنگیان داوە بە ترەمپ كە بەشی زۆریان هێندە پەیوەستنین بە دەنگدانی ئەلكترۆنی".

هەروەها ناوبراو ئاشكراشیدەكات ، بەشی زۆری میدیای كوردی شوێن ئەنجامی راپرسی ئەو كەناڵانە كەوت كە بە ناوەندی لیبراڵ ئەژمار دەكرێن ئەوانیش لە هیلاریەوە نزیكن.

09/11/2016
2531 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved