باڵی زۆرینەو ناوەندی بڕیار لەسەر بەرهەم ساڵح ڕێككەوتن

باڵی زۆرینەو ناوەندی بڕیار لەسەر بەرهەم ساڵح ڕێككەوتن

باڵی زۆرینەو ناوەندی بڕیار لەسەر بەرهەم ساڵح ڕێككەوتن


خەڵك ـ بەشی هەواڵ

دوای هەوڵێكی زۆر بۆ گەیشتن، بە ڕێكەوتنی باڵە ناكۆكەكانی یەكێتی، دواجار باڵی ناوەندی بڕیار و باڵی زۆرینەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتوون، كە  لە سەرو هەووشیانەوە پێدانی پۆستێكی باڵایە بە بەرهەم ساڵح.  

بە گوێرەی زانیارییەكان، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە هەریەك لە كۆسرەت ڕەسوڵ‌و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە سلێمانی كۆبوونەتەوە و یەكێك لە خاڵە جیاواز‌و بنەڕەتییەكانی نێوان هەردوو باڵەكە،  پرسی بەرهەم ساڵح بووە ، دواجار هەردوولا ڕێككەوتوون كە هەر پۆستێكی باڵا و سیادی لە بەغدا، وەربگرن بە بەرهەم ساڵح دەستپێردرێت.

هەر بە پێی زانیاریەكان، هەوڵەكان بەو ئاڕاستیەیەن، كە فوئاد مەعسوم كە ئێستا لە پشكی یەكێتی سەرۆك كۆمارە  بە بەرهەم ساڵح بگۆڕێت.

شاڵاو عەلی عەسكەری ؛وتەبێژی فەرمی ناوەندی بڕیار؛ لە لێدوانێكی تایبەتدا بە سپی میدیا تەنها ئەوەی پشت ڕاستكردۆتەوە ڕاگەیاندوە، گفتوگۆ لە هەموو بوارەكاندا كراوە و لێكتێگەیشتن و گفتوگۆ لە نێوانماندا زیاتر بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی نەدراوە، هێڵی سورمان لەسەر كەس نەبووە و هێڵی سووریش لەكەس قبووڵ ناكەین.


ئەمە لەكاتێكدایە، ڕۆژی ١ی ئەیلول باڵی ناوەندی بڕیار لەلایەن جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتییەوە ڕاگەیەندرا و ناوەندەكە لە ٩ خاڵدا بۆچونی خۆی لەسەر كیشەكانی یەكێتی و پەیوەندی یەكێتی لەگەڵ لایەنەكانی دیكەدا ڕاگەیاند .   باڵی ناوەندی بڕیار لە لایەن بەرهەم ساڵح‌و كۆسرەت رەسوڵ جێگرانی سكرتێری گشتییەوە راگەیەنراو دوای ئەوەش هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەك كاردانەوەیەك باڵی زۆرینەی مەكتەبی سیاسی راگەیاند.

09/11/2016
2937 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved