رۆژەكەیان دەستنیشانكرد<BR> مامۆستیان دەست بە خۆپیشاندان دەكەنەوە

رۆژەكەیان دەستنیشانكرد
مامۆستیان دەست بە خۆپیشاندان دەكەنەوە

رۆژەكەیان دەستنیشانكرد<BR> مامۆستیان دەست بە خۆپیشاندان دەكەنەوە



خەڵك ـ نزار جەزا

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجامبدەن.


عادل حەسەن، ئەندامی لیژنەی ڕاگەیاندن، لەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیاریانداوە ڕۆژی شەممە، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا، خۆپیشاندانێكی بەرفراوان ئەنجامبدەن.

باسی لەوەشكرد، ئەگەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی جورئەتی ئەوەی كرد سزای مامۆستا بدات، پێویستە حزبەكەی كە خۆی بە حزبێكی ئۆپۆزسیۆن دەزانێت سزای بدات، چونكە ئەو بەرێوەبەرە بە دەنگی مامۆستایان و كەسانی ناڕازی گەیشتۆتە ئەو پۆستە.



ئەوەشی ڕوونكردەوە، حەقە دوای ئەوەی بەڕێوەبەری پەروەردە سزای مامۆستایانی دا، مامۆستایان داوای دەنگەكانیان لە بزوتنەوەی گۆڕان بكەن، چونكە ئەو بزوتنەوەیە كەسێكی داناوە و خۆپیشاندان بەفەوزا دەزێنێت، لەكاتێكدا ئەو بزوتنەوەیە بەدەنگی خۆپیشاندەران دەنگێكی زۆری بەدەستهێناوە.

09/11/2016
7158 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved