فەخرەدین قادر: دیموكراتەكان كورد وەك شەڕكەر دەبینن نەك نەتەوە

فەخرەدین قادر: دیموكراتەكان كورد وەك شەڕكەر دەبینن نەك نەتەوە

فەخرەدین قادر: دیموكراتەكان كورد وەك شەڕكەر دەبینن نەك نەتەوە

 

خەڵك ـ بەشی هەواڵ   
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێـت، لە وڵاتی دایكی دیموكراسیدا ئامادەنەبون سەروەری مێژوویی تۆماربكەن بۆ یەكەمجار لە مێژوی ئەو وڵاتەدا ئافرەتێك بكەنە سەرۆك ، دەشڵێت:" با بزانین ساڵەكانی سەرۆكایەتی فیلەكان چۆن دەبێت، لەكاتێكدا بینیمان دیموكراتەكان مایەی شەڕبون بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵات و كوردیشیان وەكو شەڕكەر دەبینی نەك نەتەوە".

فەخرەدین قادر ؛ سكرتێری پەرلەمانی كوردستان؛ لە ئەژماری خۆی لە نوسینێكدا لەبارەی سەركەوتنی ترامپ وەك 45 هەمین سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندوە ، سیستەم لەم سەرۆكایەتیە و لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێررا ئەمریكیەكان دەنگیاندا بەپاڵێوراوێك، كە خۆیان بەلایانەوە پەسەندە و ئایندەی وڵاتەكەیانی پێدەسپێرن بۆ ماوەیەكی دیاریكراو.

دەشڵێت:"بنەماكانی قۆرخكاری و بنەماڵەییان وورد و خاش كرد (بنەماڵەی بۆشی باوك و كوڕ، كلنتۆن و خێزان-ەوە ، چونكە لەوڵاتی دایكی دیموكراسیدا ئامادەنەبون سەروەری مێژوویی تۆماربكەن، بۆ یەكەمجار لە مێژوی ئەو وڵاتەدا ئافرەتێك بكەنە سەرۆك، كە ئەمە هەڵوێستەی جدی دەوێت".

لەوباریەوە دەشڵێت:"جا بابزانین ساڵەكانی سەرۆكایەتی فیلەكان چۆن دەبێت، لەكاتێكدا بینیمان دیموكراتەكان مایەی شەڕبون بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵات و كوردیشیان وەكو شەڕكەر دەبینی نەك نەتەوە".

ڕاشیگەیاندوە، ئەمریكیەكان دەنگیاندا بەكەسێك كە بەڕوونی لەكاتی هەڵمەتەكەیدا دەیوت دیواری دورودرێژ لەبەینی ئەمریكاو مەكسیكدا دروست دەكەم نایەڵم كۆچبەری موسڵمان بێتە ئەمریكا، هەروەها گاڵتەی بەئافرەتان دێت و بەهیلاری دەڵێت نەیتوانیوە هاوسەرەكەی ڕازی بكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، كە خەڵكی ئەمریكا بەترسناك ئەم سەرۆكە نوێیەیان لەقەڵەم دەدا‌و دەوترا شایانی سەرۆكی ئەمریكا نیە، كە پیاوێكی ڕەگەزپەرستە و هەڵوێستی لەبارەی كەمینەكانەوە (ئاینی و نەتەوەیی) نەرێنیە.

چ.چ

09/11/2016
1887 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved