جێگرەكەی دۆناڵد ترەمپ دەست نیشانكرا

جێگرەكەی دۆناڵد ترەمپ دەست نیشانكرا

جێگرەكەی دۆناڵد ترەمپ دەست نیشانكرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
لەگەڵ گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشـكی سـپی، مایك پـێنس فەرمانڕەوای ویلایەتی ئیندیانا پـۆستی جێگری سەرۆك دەگرێتەدەست.

پـێنسی تەمەن 57 سـاڵ، سیاسەتمەدارێـكی كۆنەپارێزی كۆماریـیە، لە شاری كۆڵمبسی ویلایەتی ئیندیانا گەورەبووە و لە زانكۆی هانۆڤەری شاری هانۆڤەری ویلاتەكەی مێژووی خوێندووە و لە زانكۆی ئیندیانا ڕۆبەرت مەككنی لە شاری ئیندیاناپـۆڵس یاسای خوێندووە.

لە ساڵی 1988 و 1990 خۆی بۆ ئەندامێتی كۆنگرێس كاندیدكرد، بەڵام سەركەوتنی بەدەسـت نەهێنا. لە نێوان ساڵانی 1994 هەتا 1999 پـێشكەشكارێـكی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنێـكی كۆنەپارێزبوو. ساڵی 2000 جارێـكی دیكە خۆی بۆ ئەندامێتی كۆنگرێس كاندیدكرد و سەركەوتنی بەدەسـتهێنا، لەو پـۆستە بە هەڵبژاردن مایەوە هەتا سـاڵی 2013 .

پاشان خۆی بۆ پـۆستی فەرمانڕەوای ویلایەتی ئیندیانا كاندیدكرد و سەركەوت. لە سـاڵی 2013 وە هەتا ئێستا لەو پـۆستەدایە. 20 ی مانگی یەكی ساڵی 2017 بە فەرمی پـۆستی جێگری سەرۆكی ئەمەریكا دەگرێتەدەست.

مایك پـێنس بەوە ناسراوە لە دژی لەباربردنی منداڵە. كاتێـك لە كۆنگرێس بوو هەوڵێـكی زۆری دا بۆ دانانی یاساكانی ڕێگەگرتن لەو كارە. هەروەها لە دژی ئەوەش بوو ڕەگەزنامەی ئەمەریكایی بەو كەسانە بدرێت كە باوكیان یان دایكیان بە نایاسایی لە ئەمەریكا بن. بەڵام وتویەتی:" لەگەڵ ئەوەدا نیـیە ڕێگە لە موسڵمانان بگیرێت لەوەی كۆچ بۆ ئەمەریكا بكەن". ئەو لەوباریەوە دەڵێت:" ئەوە جێی قبوڵ نیـیە و كارێـكی نادەستوری دەبێت".

سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە، ساڵی 2003 دەنگی بۆ شەڕی عێراق و ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن داوە ، ساڵی 2011 پـشتیوانی كردووە لە بەشداریكردنی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ لابردنی موعەمەر قەزافی لەسەر دەسەڵات.

-VOA

09/11/2016
1991 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved