سبەی دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت

سبەی دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت

سبەی دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت

خەڵك ـ بەشی هەواڵ   
لەو بودجەیەی كە هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تەرخانی كردووە، سبەی موچەی 16لیوا و پێنج  فەوج و ژمارەیەك بنكەی مەشقی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە موچەی مانگی ئەیلول دابەشدەكرێت .

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەی دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی پیشمەرگە بكرێت ، كە لە لایەن هێزی هاوپەیمانانەوە موچەیان پێدەدرێت ، كە لە چەند یەكەیەك پێكهاتوون .

 وتیشی :" وەزارەتی پێشمەرگە ئەو شوێنانەی لەلایەن هاوپەیمانانەوە موچەیان بۆ دابین دەكات بریتین لە 16لیوای پێمەرگە لەگەڵ 5 فەوج و ژمارەیەك بنكەی مەشقی سەبازی ، كە ئەوانیش پێنج بنكەن ".

ڕاشیگەیاند، هێشتا ڕوون نیە ئەو شوێنانەی دیكەی كە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن كەی موچە وەردەگرن.
 ئەمە لە كاتێكدایە بە پێی ڕێكەوتنێكی وەزارەتی پێشمەرگەو هاوپەیمانان موچەی ژمارەیەك لە لیوا و فەوج وبنكەی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانانەوە موچەیان بۆ دابین دەكرێت.
چ.چ

09/11/2016
21503 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved