نێچیرڤان بارزانی: چاوەڕوانی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی ترامپ -ین

نێچیرڤان بارزانی: چاوەڕوانی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی ترامپ -ین

نێچیرڤان بارزانی: چاوەڕوانی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی ترامپ -ین

 

خەڵك ـ بەشی هەواڵ  

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەر كار و ئەركێكی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانێتی دژی تیرۆر ئەنجامی بدات بەپەرۆشیشەوە پێشوازی لە سەردانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان لە داهاتوودا دەكەین.

لە پەیامێكدا، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ كرد لە بەشێكی پەیامەكەیدا دەڵێت:" هەڵبژاردنەی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە كاتێكدایە كە ئێمە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنێكی فراوانین لە موسڵ و دەوروبەری بۆ بنەبڕكردنی تیرۆرستانی داعش".

ئەمە دەقی پەیامەكەیە:

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەركۆماری داهاتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بە ناوی خۆم و حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، پیرۆزبایی لە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ دەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم.

ئەم هەڵبژاردنەی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا لە كاتێكدایە كە ئێمە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنێكی فراوانین لە مووسڵ و دەوروبەری بۆ بنەبڕكردنی تیرۆرستانی داعش. خەڵكی هەرێمی كوردستانیش ئاگاداری ئەوەن كە پێشتر بەڕێز ترەمپ لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان و پیشمەرگە دووپات كردبووەوە و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی جێبەجێكردنی ئەو پشتیوانییە دەكەن.

هاوپەیمانییەكی بەهێز لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش و توندڕەوی، لە نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستاندا هەیە و هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەر كار و ئەركێكی هاوبەش لەگەڵ ئەو هاوپەیمانە ئەنجامی بدات. لەمبارەیەشەوە بەپەرۆشەوە پێشوازی لە سەردانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان لە داهاتوو دا دەكەین.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
9-11-2016

چ.چ

09/11/2016
2309 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved