داوای پاككردنەوەی ئەم شوێنەدەكات <BR/>مەسعود بارزانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەی بەسەركردەوە

داوای پاككردنەوەی ئەم شوێنەدەكات
مەسعود بارزانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەی بەسەركردەوە

داوای پاككردنەوەی ئەم شوێنەدەكات  <BR/>مەسعود بارزانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەی بەسەركردەوە

 

خەڵك ـ بەشی هەواڵ    

مەسعود بارزانی سەردانی میحوەری باشیكی كرد و داوایكرد هەرچی زووە شارۆچكەكە لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی تیرۆریستان پاكبكرێتەوە، بۆ ئەوەی دانیشتوانی سنورەكە بتوانن  بەشێوەیەكی ئاسایی بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لە ڕاگەیەنراوێكی ، ماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە ، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تشرینی دووەم مەسعود بارزانی سەردانی سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی لە میحوەری باشیك كردو تیایدا پیرۆزبایی ئازادكردنی شارۆچكەی باشیكی لە گەلی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان كرد، هەوەها  سوپاس و دەستخۆشیشی لە فەرماندە و پێشمەرگەكانی ئەو هێزانە كرد كە بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شارۆچكەی باشیك بوون.

لەو بەسەركردنەوەیەدا بارزانی سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری شەهیدەكان كرد و هیوای چاكبوونەوەیشی بۆ برینداران خواست،.

لەبارەی ڕەوشی شارۆچكەی باشیك و پاراستنی ئاساییشی ناو شارۆچكەكە بارزانی ڕایگەیاندوە، پێویستە شارۆچكەی باشیك بە زووترین كات لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی تیرۆریستان پاكبكرێتەوە بۆ ئەوەی دانیشتوانی شارۆچكەكە بتوانن بە دڵنیایی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە.

09/11/2016
1973 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved