بە فەرمانی دادوەر بووە <BR/>ئاسایش سێ‌ كەسی دەستگیر كرد

بە فەرمانی دادوەر بووە
ئاسایش سێ‌ كەسی دەستگیر كرد

بە فەرمانی دادوەر بووە <BR/>ئاسایش سێ‌ كەسی دەستگیر كرد

 

خەڵك ـ بەشی هەواڵ    

ئاسایشی شارەزوور سێ كەس بە تۆمەتی كێشان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە، دەستگیردەكەن، كە بە رەگەز كوردی عیراقین".

لە ڕاگەیەندراوێكدا ، كە ئاسایشی شارەزوور بڵاویكردۆتەوە هاتووە، هێزەكانیان توانیان ، بە ‌بڕیاری دادوەر سێ كەس دەستگیربكەن.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، تاوانباری یەكەم كە ناوی (ڕ.ح.ف) لە دایكبووی ساڵی 1970 كوردی عیراقی، پیشەی كاسب بووەو ، دانیشتووی وڵاتی ئێران،‌ ، بڕی سێ كیلۆ حەشیشی وشك و تەڕی پێبووە، سزادراوە بۆماوەی پێنج ساڵ زیندانی و غەرامەی 450 هەزار دیناری عیراقی.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە تاوانباری دووەم ناوی (ع.أ.ع) لە دایكبووی ساڵی 1979 كوردی عیراقی، پیشەی كاسب دانیشتووی قەزای شارەزوور، رەگەز نێر، بەتاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزادراوە بۆماوەی هەشت مانگ زیندانی و غەرامەی 450 هەزار دیناری عیراقی.

لە ڕاگەیەنراوەكەی ئاشایشدا ئەوەشخراوەتەڕوو تاوانباری سێهەم بەناوی (ب.م.ڕ) لە دایكبووی ساڵی 1979 كوردی ئێرانی، پیشەی كاسب، دانیشتووی گوندی هانەژاڵە،‌ ، بڕی 2.6 گرام تلیاكی پێبوو، بەتاوانی بە كارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیر كراوە، سزادراوە بۆ ماوەی هەشت مانگ زیندانی و غەرامەی 450 هەزار دیناری عیراقی.

چ.چ

09/11/2016
2261 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved