وەزیری تەندروستی: code number بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دادەنرێت

وەزیری تەندروستی: code number بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دادەنرێت

وەزیری تەندروستی: code number بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دادەنرێت

 

خەڵك ـ بەشی هەواڵ   

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی ئیتاڵیا ڕەزامەندی لەسەر پرۆژەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم داوە سەبارەت بە دانانی code number بۆ هەموو هاوڵاتیەكی هەرێم .

ڕێكەوت حەمە ڕەشید ؛ وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم؛ ڕایگەیاندوە، ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا و زانكۆی ڕۆما لە كۆبوونەوەكەدا مژدەی ئەوەیان داینێ،  كە هاوكار دەبن بۆ سەر خستنی پرۆژەی داتا و زانیاری.

دەشڵێت:"حكومەتی ئیتاڵیا رەزامەندی لەسەر پرۆژەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم داوە سەبارەت بە دانانی code number بۆ هەموو هاوڵاتیەكی هەرێم و بەرداوەم بوون لەسەر پرۆژەی داتا و زانیاری، كە بە ICD 10 ناسراوە".

ڕاشیگەیاندوە، مژدەی ئەوەشیان داوە، كە تا دوو ساڵی دیكە  بە جۆرێك هەموو دامەزراوەكانی هەرێم سودمەند دەبن لەو پڕۆژەیە و سودێكی بەرچاوی دەبێت بۆ هەرێم لە ڕووی كەرتی تەندروستیەوە .

چ.چ

09/11/2016
2163 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved