بایكۆت كۆتایی هات<br> لە سلێمانی دەوامی ئاسایی خوێندنگاكان دەستپێدەكاتەوە

بایكۆت كۆتایی هات
لە سلێمانی دەوامی ئاسایی خوێندنگاكان دەستپێدەكاتەوە

بایكۆت كۆتایی هات<br> لە سلێمانی دەوامی ئاسایی خوێندنگاكان دەستپێدەكاتەوە

خەڵك ـ بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی شەممەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەوە ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان دەست بە پڕۆسەی خوێندن دەكرێتەوە، دەشڵێت :" لەدوای ڕۆژی شەمممەوە بەرپرسیارێتی بایكۆتی دەوام هەڵناگرین".

دڵشاد عومەر ؛ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی؛  لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە هەوڵی هەموو لایەك لە بازرگانان و كەسایەتیەكانی شار و ژووری بارزگانی و پشەسازی سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەوڵێك دراوە بەوەی هاوكاری مامۆستایان بكرێت.

 وتیشی :"ئەو بڕە پارەیە، كە لە لایەن ڕێكخراوی GTZی ئەڵمانی 60هەزار هاوكاری حكومەت و بازرگانانی سلێمانی، تەرخان كراوە بۆ مامۆستایان ڕەنگە بۆ هەر مامۆستایەك بڕەكەی نزیكبێتەوە لە 150 هەزار دینار ".

 ڕاشیگەیاند، لەو بەروارە وە بەرپرسیارێتی هیچ باكۆتێك هەڵناگرین و بەپرس نین لە دەوام نەكردنی مامۆستایان، هەر لایەنێكیش بایكۆت بكات ئاڕاستەی حزبەكەی دەكەینەوە بۆ ئەوەی دیسپلینی حزبی لەگەڵ بكرێت.

ئاشكراشیكرد، لە ڕۆژی شەممەوە بەڕێوەبەری خوێندگاكان تۆماری مامۆستایان وەردەگرن وئەو مامۆستایانەی دەوام ناكەن هیچ لەو بڕە هاوكاری ناكرێن، دەدرێتە ئەوانی دیكە.

لەلا خۆشیەوە ئازاد حەمە ئەمین ؛ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ؛ هیوای خواست كە مامۆستایان پابەندی دەوامی كردنی ئاسایی خۆیان ببن.

چ.چ





09/11/2016
7489 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved