پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە هاوبەشی 19 وڵات دەكرێتەوە

پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە هاوبەشی 19 وڵات دەكرێتەوە

پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە هاوبەشی 19 وڵات دەكرێتەوە

سلێمانی- نزار جەزا

بڕیارە لە هەفتەی ئایندەدا پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە بەشداری كۆمەڵێك كۆمپانیای 19 وڵاتی جیهان بكرێتەوە.

ئازاد شمقار، وتەبێژی پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەك پیشەی ساڵانەی، لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ، كە بارودۆخێكی ناهەموار لە هەرێم و بە تایبەت لە سلێمانی هەیە، پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، پێشەنگاكە هاوكاتە لەگەڵ یادی دامەزراندنی سلێمانی لە14ی ئەم مانگەدا و دەكرێتەوە.

باسی لەوەش كرد، تاكو ئێستا لەم پێشەنگایەدا 19 وڵات هاوبەشییان لەم پێشەنگایەدا كردووە، هاوكات كۆمەڵێك كۆمپانیای كوردیش لە سلێمانی بەشدارییان كردووە.

داواش لە سەرمایەدارانی سلێمانی دەكات، هاوكاریان بن و جێگەی خۆیان لە ناو پێشەنگاكەدا بكەنەوە.

جەختی لەوەشكردەوە، ئەم پێشەنگایە ماوەی شەش ڕۆژ دەخایەنێت و دووەمین پێشەنگای نێودەوڵەتییە لەعیراقدا كە ماوەی شەش ڕۆژ بخایەنێ.


09/11/2016
2599 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved