فەرمانبەرانی زانكۆ دوا بڕیاری خۆیان لە بارەی دەسپێكی دەوامەوە راگەیاند

فەرمانبەرانی زانكۆ دوا بڕیاری خۆیان لە بارەی دەسپێكی دەوامەوە راگەیاند

فەرمانبەرانی زانكۆ دوا بڕیاری خۆیان لە بارەی دەسپێكی دەوامەوە راگەیاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی، دواین هەڵوێستیان، لەبارەی دەسپێكردنەوە بە دەوامی ئاسایی خۆیان لە زانكۆ راگەیاند.


هاوكار محەمەد، نوێنەری گشتی فەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ 9ی تشرینی دووەمی 2016، نوێنەرایەتی فەرمانبەران كۆبوونەوە و بڕیاریاندا، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ و بۆ خاتری ئەوەی ساڵێكی خوێندنكار نەفەوتێت، دەست بە دەوامی ئاسایی دەكەنەوە.

وتیشی:" لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەست بەدەوام دەكەنەوە، بەجۆرێك بەشێوەی تەناوب بە خشتەیەك فەرمانبەران دوو رۆژ بە دوو رۆژ دەوام دەكەن و رۆژانی پێنجشەممەش دەوام نابێت".

09/11/2016
5182 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved