یەكگرتوو دەست بە مانەوەی خۆیەوە دەگرێت<br> سەلاحەدین محەممەد گەیشتە دەڤەری بادینان

یەكگرتوو دەست بە مانەوەی خۆیەوە دەگرێت
سەلاحەدین محەممەد گەیشتە دەڤەری بادینان

یەكگرتوو دەست بە مانەوەی خۆیەوە دەگرێت<br> سەلاحەدین محەممەد گەیشتە دەڤەری بادینان


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو گەیشتە  دەڤەری بادینان‌و لەگەڵ بەرپرسانی حزبەكەی كۆبۆوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی تایبەتی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئەمرۆ، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری د. هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی جەماوەری و خەلیل ئیبراهیم كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردن سەردانی شاری دهۆكی كرد.
لەم سەردانەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ رێكخستنەكانی دەڤەرەكە سازدەكات.

ئەم سەردانە لەكاتێكدایە باس لەوە دەكرێت ، كە یەكگرتووی ئیسلامی لە هەردوو دەڤەری بادینان‌و سلێمانی دابەشی دووبەرە بوون‌و تێروانییان بۆ مانەوە یان كشانەوە لە حكومەت جیاوازەو هەرچی سەركردەكانی بادینانە لەگەڵ ئەوەن كە یەكگرتووی ئیسلامی مامەڵە لەگەڵ واقیعی ئێستای هەرێم بكەن‌و پێویست بە كشانەوە ناكات.

وەك چاودێرانی سیاسی روونی دەكەنەوە، تەوژمی بۆچوونی سەركردەكانی یەكگرتوو لە بادینان بەسەر كۆی سیاسەتی یەكگرتوو زاڵبووە، ئەوەش پەیوەندی بەوەوە هەیە كە یەكگرتوو، ترسی ئەوەی هەیە، حزبەكە بۆ دوو ئاراستەی جیا دابەش ببێت، بۆیە بەناچاری دەستی بە مانەوەی حزبەكەیەوە گرتووە.

09/11/2016
2044 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved