كوڕ و باوكێك بە چەقۆ هاوڵاتیەكیان كوشت

كوڕ و باوكێك بە چەقۆ هاوڵاتیەكیان كوشت

كوڕ و باوكێك بە چەقۆ هاوڵاتیەكیان كوشت

 

خەڵك ـ بەشی هەواڵ    

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە بازاری لەنگەی شاری هەولێر، كوڕ و باوكێك هاوڵاتییەكیان بە چەقۆ كوشت، دواتر هەڵهاتوون، دەشڵێت:"پۆلیس لە ماوەیەكی كورتدا هەر دوو تاوانبارەكەیان دەستگیر كرد".

لەڕاگەیەنراوێكی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، ڕێكەوتی بەیانی ئەمرۆ ، پۆلیس ئاگاداركرانەوە، بەبوونی ڕووداوێكی شەڕكردن لە نێو بازاڕی لەنگە لە شاری هەولێر.

لە راگەیەنراوەكەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەشكراوە، دوای گەیشتنی هێزەكانیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە دەركەوت، كەوا لەئاكامی شەڕێك لە نێوان باوك و كوڕێك لەگەڵ هاوڵاتیەك بەوهۆیەوە هاوڵاتیە كە تەمەنی (٤٠) ساڵە بەچەقۆ كوژراوە.

هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دوای ڕوداوەكە هەردوو تاوانبارەكە لە شوێنی ڕووداوەكە هەڵهاتوون، دواتر پۆلیس لە ماوەیەكی كورتدا دەستگیری كردوون، لە ئێستاشدا دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە لەلایەن پۆلیسەوە كراوەتەوە.

09/11/2016
2725 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved