ئێران و گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر<BR> ترامپ لە بازرگانەوە بۆ سەركردایەتی جیهان

ئێران و گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر
ترامپ لە بازرگانەوە بۆ سەركردایەتی جیهان

ئێران و گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر<BR> ترامپ لە بازرگانەوە بۆ سەركردایەتی جیهان

خەڵك ــ بەهمەن محەمەد
دۆناڵد ترامپ وەك 45 هەمین سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكای بردەوە، دوای ئاشكراكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا گەیشتە بارەگای هەڵمەتی هەڵبژاردنی كۆمارییەكان و وتاری سەركەوتنی پێشكەش كرد.

ترامپ لە ووتارەكەی دا داوای لە سەرجەم ئەمریكاییەكان كرد، كار بكەن بۆ بەرژەوەندیی میللەتی ئەمریكای گەورە.

ئاماژەی بەوەش كرد، كار دەكەن بۆ چاككردنی ووڵات و دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری و رەخساندنی هەلی كار بۆ ملیۆنان كەس.

هەروەها باسی لەوە كرد، كە كار دەكەن بۆ زیاتر گەشەی ئابووری و بەستنی پەیوەندی نوێ لەگەڵ سەرجەم ووڵاتان و پلانی ئابووری گەورەی هەیە.

جەختی لەوەش كردەوە، كە كار دەكەن بۆ سەقامگیری و ئاشتی، نەك خولقاندنی قەیران.

كاردانەوەی وڵاتان 

سەرۆك وەزیرانی توركیا پیرۆزبایی لە ترامپ كردو هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان واشتن و ئەنكەر بەرەوپێش بچێت.

جان مارك وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پاریس بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی ئەمریكا، لە ئێستاشدا پێویستە هەڵوێستی واشنتن لەبارەی سوریا و گۆڕانی كەش و هەواو هەروەها كێشەی ئەتۆمی ئێرانەوە ڕوون بێت.

لەلایەكی دیكەشەوە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان هیلاری كلینتن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا شكستی خۆی ڕاگەیاندو پیرۆزبایشی لە تۆناڵد ترەمپ كرد.

لەلایەكی دیكەشەوە عبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ كردوو هیوای خواست سەركەوتنی ترامپ ببێتە هۆكارێكی بەهێز بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

فیدریكا مۆگرینی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەمریكا بەرپرسیاریەتی گەورەی لە كێشەكانی جیهان بەردەكەوێت و هیواداریشن ترامپ بەردەوامبێت لەهەماهەنگی زیاتر لە نێوان ئەوروپا و ئەمریكادا.

لەلایەكی دیكەشەوە ڤلادیمیر پۆتن سەرۆكی ڕوسیا پیرۆزبایی لە ترامپ كرد و هیوای خواست سەرۆكی نوێی ئەمریكا كار بۆ هەماهەنگی زیاتر بكات بۆ چارەسەكردنی كێشەكانی جیهان.

بەهرۆز كەمالوەندی، وتەبێژی فەرمی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، رۆژی چوارشەممە 09-11-2016 یەكەم لێدوانی فەرمی ئێرانی راگەیاند و جەختیكردەوە "ئێران ئامادەی هەموو دۆخێكی نائاساییە دوای سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ بەربژێری كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا".

ئەم وتانەی وتەبێژی فەرمی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەكاتێكدایە كە ترامپ بە ئاشكرا دژایەتی خۆی بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران پیشانداوە پەیمانی هەڵوەشاندنەوەی داوە.

بۆچونی لەبارەی كوردەوە
دۆناڵد ترامپ، هەرچەندە سیاسەتی بەرامبەر بە كورد ڕوون نییە، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند كە "لایەنگرێكی سەرسەختی هێزە كوردییەكانە" كە شەڕێكی باشی دژ بە داعش دەكەن، هەروەها ئاماژەی بەوە كردبوو كە كوردەكان "بەشێوەیەكی وەحشیانە ڕەفتاریان لەگەڵدا كراوە". ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەر دۆناڵد ترامپ لەماوەی ڕابردوودا و لە لێدوانێكیدا ووشەكانی "Quds" و "Kurds"ی تێكەڵ كرد لەكاتی دەربڕینیدا.

 تێچووی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان و ڕێژەی بەشداریكردن

سەرەڕای ئەوەی نزیكەی ٢٣٠ ملیۆن دەنگدەر لە ئەمریكا بۆ ھەڵبژاردنەكان ناویان تۆمار كردووە، پێشبینی دەكرێت ١٥٠ ملیۆن كەس دەنگ بدەن. 
 
-دوو ملیار و ٥٠٠ ھەزار دۆلار بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنی پاڵێوراوەكان خەرج كراوە.

سەرەڕای ئەوەی نزیكەی ٢٣٠ ملیۆن دەنگدەر لە ئەمریكا بۆ ھەڵبژاردنەكان ناویان تۆمار كردووە، پێشبینی دەكرێت ١٥٠ ملیۆن كەس دەنگ بدەن.

پێشبینییەكان ئاماژە بە ١٥٠ ملیۆن دەنگدەر دەكەن كە لە پاڵێوراوانی دیموكراتەكان و وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا، ھیلاری كلینتۆن و كۆمارییەكان، دۆناڵد ترەمپ و نوێنەری لیبراڵەكان، گاری جۆنسۆن و نوێنەری پارتی سەوز، ژیل ستین پێكدێن.

ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بە ژمارە بەم شێوەیەیە:
نزیكەی ٢٣٠ ملیۆن دەنگدەر لە ئەمریكا ھەیە.

- لە پرۆسەی دەنگدانی پێشوەختەدا نزیكەی ٤٠ ملیۆن دەنگ درا.


- سێ یەكی سیناتۆرەكان واتا ٣٤ سیناتۆری نوێ ھەڵدەبژێردرێت.

- خەرجی سەرجەم پاڵیوراوانی ئەمریكا بۆ بانگەشەكانی ھەڵبژاردن بە كلینتۆن و ترەمپەوە گەیشتووەتە دوو ملیار و ٥٠٠ ھەزار دۆلار.

- خەڵك بۆ ٤٣٥ كورسی ئەنجوومەنی نوێنەران و ١٠٠ ئەندامی ئەنجوومەنی پیران و دیاریكردنی ژمارەیەك لە پارێزگاری شارەكان، دەنگ دەدات.

- پێشبینی دەكرێت تێكرای خەرجی ھەڵبژاردنی ئەمریكا شەش ملیار و ٥٠٠ ھەزار دۆلار تێپەڕێنێت كە سێ یەكی ئەو بڕە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن خەرج كراوە.

- بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردنی پاڵێوراوی دیموكراتەكان، ھیلاری كلینتۆن بڕی ٦١٠ ملیۆن دۆلار و پاڵێوراوی كۆمارییەكان، دۆناڵد ترەمیش ٢٨٥ ملیۆن دۆلار خەرج كراوە.

- بۆ رێكلامی تەلەڤیزیۆن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، كلینتۆن ١٥٧ ملیۆن دۆلار و بۆ ترەمپیش، ٤٤ ملیۆن دۆلار خەرج كراوە.

- لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی كلینتۆندا چوار ھەزار و ٢٠٠ كارمەند و لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی ترەمپیش ٨٠٠ كارمەند كارییان كردووە.

- كلینتۆن بە درێژایی ركابەرییەكە ٦٨٧ ملیۆن دۆلاری وەك ھاوكاریی بەخشیوە و ترەمپیش تەنھا ٣٠٧ ملیۆن دۆلاری بۆ بەو مەبەستە بەخشیوە.

كام ولایەت یەكلایی كەرەوەبوو 
بە پێی ئەو ئەنجامانە، تا ئێستا ترامپ 254ی كۆی گشتی دەنگەكانی بە دەست هێناوە، لەبەرامبەردا كلنتن 215 دەنگی بەدەست هێناوە، بەڵام بۆ گەیشتن بە كۆشكی سپی پێویست بە 270 دەنگ دەكات.

ترامپ لە ویلایەتەكانی جورجیا، ئیوا، فلۆریدا، نورس كارولاینا، یوتا، ئۆهایۆ، كنتاكی، ئیندیا، فرجینیای خۆرئاوا، كارولاینای باشوور، مسیبسیبی، تینیسی، ئەلئەباما، وایومینگ، تێكساس، داكوتای باشوور، داكوتای باكور، نبراسكا، ئەركنساس و كونتانا سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

هەروەها كلنتن لە ویلایەتەكانی نیفادا، فیرجینیا، ماساشۆستس، میریلاند، نیوجێرسی، دیلاویر، رودئایلاند، ئیلینۆ، نیویۆرك، كۆنكتیكت و كالیفۆرنیا سەركەوتنی بەدەستهێناوە.
 
ویلایەتی ئۆهایۆ و فلۆریدا دوو ویلایەتی گرنگن، و دەتوانن كاریگەری زۆریان هەبێت لەسەر هەڵبژاردنەكان، و بە گوێرەی واشنتۆن پۆست، لەساڵی (١٩٦٤)ەوە تا ئێستا هەر پارتێك دەنگەكانی ویلایەتی ئۆهایۆی بردبێتەوە، بووەتە سەرۆكی ئەو وڵاتە.

سەرۆكەكانی ئەمەریكا لە سەر پشكی كۆماریەكان و دیمكراتەكان لە دوای ساڵی ١٩٥٢

دیموكراتەكان:
جۆن كەنەدی- ١٩٦٠-١٩٦٤
جۆنسن- ١٩٦٤-١٩٦٨
جیمی كارتەر- ١٩٧٦
بیل كلینتن-  ١٩٩٢ و ١٩٩٦
باراك ئۆباما ٢٠٠٨، ٢٠١٢

كۆمارییەكان:
ئایزن هاوەر-١٩٥٢
ڕیچارد نیكسن- ١٩٦٨-١٩٧٢
ڕۆناڵد ڕێگن- ١٩٨٠-١٩٨٤
جۆرج بۆش(باوك)- ١٩٨٨-١٩٩٢
جۆرج بۆش (كوڕ) ٢٠٠٠-٢٠٠٨

09/11/2016
5850 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved