ڕوونكردنەوەی دەستەی نەزاهە لەبارەی دەستگیركردنی چراخان ڕەفیقەوە

ڕوونكردنەوەی دەستەی نەزاهە لەبارەی دەستگیركردنی چراخان ڕەفیقەوە

ڕوونكردنەوەی دەستەی نەزاهە لەبارەی دەستگیركردنی چراخان ڕەفیقەوە

هەولێر- ئارام سەردار

سەرۆكی دەستەی  نەزاهەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چراخان ڕەفیق لەلایەن پۆلیسی هەولێر دەستگیركراوە و تۆمەتەكەشی ئاشكرا دەكات.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی نەزاهەی هەرێمی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، چراخان ڕەفیق بەتۆمەتی ئەوەی لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا مامەڵە بەچەكی بەڵێندەران كردووە، دەستگیركراوە، كە خۆی لەبنەڕەتدا حكومەتی هەرێمی كوردستان مامەڵەی بەو چەكانە ڕاگرتبوو.

وتیشی "بوونی ئەو چەكانە تەنها وەك زەمانەتێك بوو، كە حكومەت قەرزداری ئەو بەڵێندەرانەیە". 

ئەمە لەكاتێكدایە چراخان ڕەفیق تۆمەتی گەندەڵی لەبواری نەوتدا درابووە پاڵ.

09/11/2016
2613 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved