چراخان ڕەفیق لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیركرا

چراخان ڕەفیق لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیركرا

چراخان ڕەفیق لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیركرا

خەڵك- ئارام سەردار

چراخان ڕەفیق هاوسەری ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ لەشاری هەولێر دەستگیركرا.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەمڕۆ لەشاری هەولێر چراخان ڕەفیق هاوسەری ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم، كە پێشتر بەدۆسیەی گەندەڵی لەبواری نەوتدا تۆمەتباركرابوو دەستگیركراوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕاستی هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوە و وتی"چراخان ڕەفیق لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە".

ناوبراو زانیاری زیاتری لەبارەی دۆسیەكەوە ئاشكرانەكرد بەهۆكاری ئەوەی دۆسیەكە لەلایەن دەستەی نەزاهەوە ئامادەكراوە.

09/11/2016
11737 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved