حەشدی شەعبی هاوكاریی و چالاكییەكانی ئێران و حزبوڵای لوبنان لە عێراق ئاشكرا دەكات

حەشدی شەعبی هاوكاریی و چالاكییەكانی ئێران و حزبوڵای لوبنان لە عێراق ئاشكرا دەكات

حەشدی شەعبی هاوكاریی و چالاكییەكانی ئێران و حزبوڵای لوبنان لە عێراق ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ


ئاژانسی (عیون الخلیج) بڵاویكردەوە، ئەبومەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی مەترسییەكی سەبارەت بە ئێران ئاشكرا كرد.


ناوبراو ددانی بەوەدا ناوە، كە ئێران یەكەمین ‌و گرنگترین سەرچاوەی پڕچەككردنی حەشدی شەعبییە‌و ئەوەش لەسەر خواستی دەوڵەتی عێراق بووە.


ئاشكراشیكرد، ئێران رۆڵێكی گرنگی هەیە لەشەڕكردن دژی داعش لە عێراق ‌و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش هەمان بۆچونی هەبوو لەسەر ئێران دژی داعش.


رونیشیكردەوە، ئێمە سوپاسی ئێران‌و حزبوڵڵای لوبنان دەكەین كە راوێژكاری باشی بۆ رەوانە كردوین.


ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر پارێزگاری ‌و رێگری ئێران‌و حزبوڵڵا نەبووایە، توركیا هەڵەیەكی مێژویی لە عێراق پیادە دەكرد.


س.ع

09/11/2016
2040 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved