گۆڕان: تاوتوێكردنی پرسی كشانەوە لە حكومەت بەردەوامە

گۆڕان: تاوتوێكردنی پرسی كشانەوە لە حكومەت بەردەوامە

گۆڕان: تاوتوێكردنی پرسی كشانەوە لە حكومەت بەردەوامە

خەڵك ــ بەشی هەواڵ 
پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، تاوتوێكردنی پرسی كشانەوە لە حكومەت  بەردەوامە، دەشڵێت، گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا دیارینەكراوە.
بەهار مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە بزوتنەوەی گۆڕان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، گۆڕان لەسەر پرسی كشانەوە لە حكومەت نەگەیشتۆتە هیچ ئەنجامێك و لە ئێستاشدا ئەو پرسە لەناو بزوتنەوەكەدا تاوتوێدەكرێت.
وتیشی" هەركات بزوتنەوەكە گەیشتە دەرئەنجامێك ئەوا بەشێوەی فەرمی ڕایدەگەیەنین".
لەبارەی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفاش وتی" بەدڵنیاییەوە نەوشیروان مستەفا دەگەڕێتەوە بەڵام وادەی گەڕانەوەكەی دیارینەكراوە".
بەهۆی كێشەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە، پارتی ڕێگری لەسەرۆكی پەرلەمان كرد كە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی و هەروەها وەزیرەكانی بزوتنەوەی گۆڕانیشی دوورخستەوە.

09/11/2016
2007 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved