سەیرە حزبەكانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن لە حكومەت ناكشێنەوە<br>"50 ساڵە كۆمەڵێك سەركردە كوردستان بەڕێوەدەبەن، كەچی هیچمان بەهیچ نەبووە و ناشكشێنەوە"

سەیرە حزبەكانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن لە حكومەت ناكشێنەوە
"50 ساڵە كۆمەڵێك سەركردە كوردستان بەڕێوەدەبەن، كەچی هیچمان بەهیچ نەبووە و ناشكشێنەوە"

سەیرە حزبەكانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن لە حكومەت ناكشێنەوە<br>

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

چاودێرێكی سیاسی دەڵێت، هیچ مانایەك بۆ حكومەت بوون نەماوەتەوە و لە گەندەڵی غەرق بووە، دەشڵێت، جێگەی پرسیارە ئۆپۆزسیۆنی پێشوو تا ئێستاش بەشداری حكومەتە.

مەسعود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ئێران قەزایەك هەیە بە ناوی كەرەج، ژمارەی دانیشتوانی هێندەی هەرێمی كوردستان هەیە، تەنها لە لایەن قائیمقامیەت بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەم حكومەتە ئەوەشی پێناكرێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، كێشەی كوردستان داهات و ئابووری و نییە، بەڵكو كێشەی شەخس و سەركردە و بەرپرسەكانە، نزیكەی 50 ساڵە ژمارەیەك كەس كوردستان بەڕێوەدەبەن و كوردستانیش هیچی بە هیچ نەبووە و سەركەوتو نابێت و دەستیش لەكارناكێشەوە، ئەوەش تەنها خۆسەپاندن و دیكتاتۆریەتی ئاشكرایە.

وتیشی: "حكومەت و سەركردایەتی بە ئاشكرا دەڵێن گەندەڵی دەكەین، ئیتر هیچ شتێك بۆ گفتوگۆ و قسەكردن لەسەر گەندەڵی نامێنێتەوە، چونكە خۆیان بە ئاشكرا دەیكەن و دەیڵێن".

ئەوەش دەڵێت، دەبوو هەرچی حزبی دڵسۆز بوایە لە حكومەت بكشێتەوە، ئۆپۆزسیۆنی پێشووش جێگەی پرسیارە كە بەشداری حكومەتە.
ه.ع

09/11/2016
2093 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved