كونسوڵی گشتی ئەمریكا پشتگیری وڵاتەكەی بۆ هەرێم دووپاتكردەوە

كونسوڵی گشتی ئەمریكا پشتگیری وڵاتەكەی بۆ هەرێم دووپاتكردەوە

كونسوڵی گشتی ئەمریكا پشتگیری وڵاتەكەی بۆ هەرێم دووپاتكردەوە

خەڵك ــ بەشی هەواڵ
بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەبارودۆخ و گوزەرانی ئاوارەكانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ، كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان ئاوارەكانی كەمپی زێلكان-ی بەسەر كردەوە و پشتگیری وڵاتەكەی بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. 
كێن گرۆس؛ كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم، دوای كۆبوونەوەیەكی یەك كاتژمێری لە كەمپی زێلكان كە كەمپێكی نوێیە و بۆ ئاوارەكانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ دروستكراوە ئاماژەی بەوەدا كە هاتووین لەنزیكەوە گوزەرانی ئاوارەكانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ ببینین، چونكە دەزانین ئاوارەكان ماوەی دوو ساڵە لەژێر نەهامەتییەكی زۆری تیرۆریستانی داعش ژیانیان بەسەر بردووە، بۆیە دەمانەوێت كاریك بكەین خزمەتێكی گەورە بێت بە ئاوارەكانی شەڕە گەورەكە.

كێن گرۆس وتی: "دوای ئەوەی لەنزیكەوە ژیان و گوزەرانی ئاوارەكانمان بینی لە ئێستا بڕیار نادەین كە چی دەكەین، بەڵام دوای خوێندنەوە و دیراسەیەكی تەواو بۆ دۆخەكە بێگومان بڕیاری باشتركردنی دۆخی ئاوارەكانی ناو كەمپەكانی هەرێمی كوردستان دەدەین، ئەوەی ئێستا دەتوانم بیڵێم ئەوەیە كە نەتەوەیەكگرتووەكان لەهاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، بۆ باشتركردنی ژیانی ئاوارەكان لەناو كەمپەكاندا".

هاوكات سالار عەبدولمەجید بەڕێوەبەری كەمپی زێلكان، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی: "دڵنیاین لەوەی دوای سەردانی كونسوڵی گشتی ئەمریكا بۆ كەمپەكە جموجۆلەكان بۆ هاوكاریكردن زیاتر دەبێت، هاوكارییەكان راستەوخۆ نین بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵكو لەڕێگەی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە دەگاتە دەست ئاوارەكانی جەنگی چەند ساڵەی تیرۆریستانی داعش".

09/11/2016
1672 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved