كاردانەوەی وڵاتانی جیهان لەبارەی سەرۆكی نوێی ئەمریكاوە

كاردانەوەی وڵاتانی جیهان لەبارەی سەرۆكی نوێی ئەمریكاوە

كاردانەوەی وڵاتانی جیهان لەبارەی سەرۆكی نوێی ئەمریكاوە

خەڵك ــ بەشی هەواڵ 
دوای سەركەوتنی ترامپ بە سەرۆكی ئەمریكا، سەرۆك و بەرپرسانی وڵاتانی جیهان پیرۆزباییان لە ترامپ كرد و هیواشیان خواست سەرۆكی نوێی ئەمریكا كار بۆ چارەسەری كێشەكان بكات، هەروەها ئێرانیش هەڵوێستی لەبارەی سەرۆكە نوێیەكەی ئەمریكا ڕاگەیاند.

بینالی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا پیرۆزبایی لە ترامپ كردو هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان واشتن و ئەنكەر بەرەوپێش بچێت.

جان مارك وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، پاریس بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی ئەمریكا، لە ئێستاشدا پێویستە هەڵوێستی واشنتن لەبارەی سوریا و گۆڕانی كەش و هەواو هەروەها كێشەی ئەتۆمی ئێرانەوە ڕوون بێت.

لەلایەكی دیكەشەوە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان هیلاری كلینتن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا شكستی خۆی ڕاگەیاندو پیرۆزبایشی لە دۆناڵد ترامپ كرد.

لەلایەكی دیكەشەوە عبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ كرد و هیوای خواست سەركەوتنی ترامپ ببێتە هۆكارێكی بەهێز بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

فیدریكا مۆگرینی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەمریكا بەرپرسیاریەتی گەورەی لە كێشەكانی جیهان بەردەكەوێت و هیواداریشن ترامپ بەردەوامبێت لەهەماهەنگی زیاتر لە نێوان ئەوروپا و ئەمریكادا.

لەلایەكی دیكەشەوە ڤلادیمیر پۆتن سەرۆكی ڕوسیا پیرۆزبایی لە ترامپ كرد و هیوای خواست سەرۆكی نوێی ئەمریكا كار بۆ هەماهەنگی زیاتر بكات بۆ چارەسەكردنی كێشەكانی جیهان.

هەروەها یەنس سلتۆنبێرگی سكرتێری ڕێكخراوی ناتۆ پیرۆزبایی لە ترامپ كرد و ئامادەیی ڕێكخراوەكەشی بۆ كاری پێكەوەیی زیاتر پیشاندا.

بەهرۆز كەمالوەندی، وتەبێژی فەرمی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، رۆژی چوار شەممە 09-11-2016 یەكەم لێدوانی فەرمی ئێرانی راگەیاند و جەختیكردەوە "ئێران ئامادەی هەموو دۆخێكی نائاساییە دوای سەركەوتنی دۆناڵد ترتمپ پاڵێوراوی كۆمارییەكان".

09/11/2016
2097 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved