ژیاننامەی دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری نوێی ئەمریكا

ژیاننامەی دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری نوێی ئەمریكا

ژیاننامەی دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری نوێی ئەمریكا

خەڵك-بەشی هەواڵ


دۆناڵد ترامپ لە ساڵی 1946 لە شاری نیویۆرك لەدایك بووەو لە ساڵی 1968 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بەشی ئابووری بەدەست هێناوەو دوای دەرچوونی لای باوكی كاری كردووەو دواتر رێكخراوی ترامپی دروست كرد.


ترامپ لەماوەی كاركردنیدا چەندین ئۆتێل‌و گازینۆ‌و بینای جۆراوجۆری دروست كردووە كە زۆرێكیان ناوی ترامپیان لەسەر نوسراوە.


ترامپ لە ساڵی 2000 خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا هەڵبژارد، بەڵام دواتر كشایەوە و لەنێو گۆڤاری فوریز بە یەكێك لە 500 دەوڵەمەندەكەی جیهان هەژمار كرا.


ترامپ بۆ جارێكیترو لە ساڵی 2016 خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید كردەوە لەسەر لیستی حزبی كۆمارییەكان و توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت.


ترامپ لە سالی 1946 لەنیویۆرك لەدایك بووە ‌و بە كوڕی چوارەمی خێزانەكەی هەژمار دەكرێت، چونكە باوكی لە ساڵی 1936 هاوسەرگیری ئەنجام داوە، خوشكەكەی (مرین ترامپ)دادوەری فیدڕاڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، دایكی ترامپ پەنابەری ئۆسكۆتلەندایە و لە جەزیرەی لویس لەو وڵاتە لەدایك بووەو باپیرەو داپیرەی ترامپیش پەنابەری ئەمریكایی بوون.


ترامپ لەكاتی شەڕی ڤێتنامدا سەربازی وڵاتەكەی بووە و لە ساڵی 2011 وتی "من چانسێكی زۆرم هەیە كە لەو شەڕانەدا مامەوە".


بە وتەی ترامپ دوای دەرچوون‌و تەواوكردنی خوێندن لە زانكۆ سامانەكەی بریتی بوو لە 200.000 دۆلار و پیشەكەی خۆی لە كۆمپانیاكەی باوكی دەست پێكرد، كە بریتی بوو لە بەكرێدانی بینا لە نیویۆرك و بروكلین و كویینز چەند ناوچەیەكیتر.


جگە لەوەش ترامپ بەهۆی زۆربوونی سامانەكەیەوە چەندین رێگەیتری گرتەبەر بۆ كۆكردنەوەی سامان.


لە ساڵی 2011 ترامپ دوای نائومێدبوونی لە بازاڕی وڵاتەكەی هێرشی كردەسەر بازاڕی بۆرسەی ئەمریكا و زۆرێك لە پشكەكانی كڕی و لەكاتی فرۆشتنەوەی پشكەكان لە ساڵی 2014، 27 ملیۆن دۆلار قازانجی كردو لەو 45 پشكەی كە كڕیبووی 40 پشكیان خێری لێكرد.


لەرووی سیاسییەوە ئەوە ئاشكرا كراوە ترامپ لە هەڵبژاردنەكانی 2011 هاوكاری زۆری كەمپینەكانی دیموكراتەكان‌و كۆمارییەكانی كردووەو لە ساڵی 2012 پارێزگاری لە (اولیە رونالد)ی پاڵێوراوی سەرۆكایەتی ئەمریكا كردووە.


ترامپ لە ساڵەكانی 1988، 2004، 2012 بۆ سەرۆكایەتی كۆمارییەكان‌و لە ساڵەكانی 2006 و 2014 بۆ سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك خۆی هەڵبژارد، بەڵام نەچووە نێو هیچكام لە هەڵبژاردنەكانەوە‌و كشایەوە.


ترامپ لە هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵی وڵاتەكەی كێبڕكێی توندی هیلاری كلینتۆنی كردو توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت.


س.ع

09/11/2016
2504 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved