پۆلیسی دارستان حەوت كەس دەستگیر دەكات

پۆلیسی دارستان حەوت كەس دەستگیر دەكات

پۆلیسی دارستان حەوت كەس دەستگیر دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانیان توانیویانە چوار هاوڵاتی بە تۆمەتی بڕینەوەی داری تەڕ دەستگیر بكەن.

هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن و بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمك لە دەرچونێكیان  توانیان چوار هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی بڕینی داری دارستانەكان بوون.

ئاماژەی بەوەش كرد، توانیویانە دەستبگرن بەسەر دوو مشاری داربڕین و چەند دارێكی تەڕدا.

هەروەها، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەواری شار لە سلێمانی لە دەرچونێكی مەیدانیدا بۆ سنوری گوندی جێشانە توانیان سێ هاووڵاتی بەتۆمەتی ڕاوكردنی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی دەست گیر بكەن، هاوكات دەستبگرن بەسەر یەك چەكی جۆری تاپڕ و  11 فیشەك و سێ چەقۆ،  تۆمەتباران خۆیان و كەرەستەكانیان  و ڕادەستی دادگاكران بۆ لێپێچینەوە.
ه.ع

09/11/2016
2232 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved