یەكێتی شۆڕشگێڕان: لە زۆنی زەرد دەركراین

یەكێتی شۆڕشگێڕان: لە زۆنی زەرد دەركراین

یەكێتی شۆڕشگێڕان: لە زۆنی زەرد دەركراین


خەڵك- بەشی هەواڵ

یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا باس لەوە دەكات، لەژێر هەڕەشە و فشاری پارتی دیموكراتی كوردستان سنورى زۆنى سه‌وزيان بەجێ هێشتووە.

لە ڕوونكردنەوەكدا ئەوەش خراوەتەڕوو، زیاتر لە سێ هەفتەیە پێشمەرگەیەكی حدكا لە لایەن دەزگای پاراستنی پارتی دەستگیركراوە و تا ئێستاش ئازاد نەكراوە.


دەقی راگەیاندراوەکە، کە ئەمڕۆ ١٨ی خەزەڵوەر بڵاو کراوەتەوە، بەم چەشنەیە:

بۆ رای گشتی:

كاك سمكۆ یەزدانپەنا سكرتێری گشتیی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان و كۆمەڵێك لە كادر و پێشمەرگەكانی یەكێتیمان لەژێرگوشاری دامودەزگا ئەمنییەكانی پارتی دێموكراتی كوردستان، سنووری زەردیان جێ هێشت. 

چاوەڕوانی وردەكاری زۆرتر بن لە راگەیاندراوی كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان.

پێویست بە ئاماژەیە کە گوشار بۆ سەر یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان لە کاتێکدایە کە ماوەی ٢٥ ڕۆژە پێشمەرگەیەکی حدکا بە ناوی خەلیل جەنگی بە تاوانی تیرۆر لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتی دێموکراتی کوردستانی باشوورەوە دەستبەسەر و تا ئێستاش ئازاد نەکراوە و حدکاش لەمبارەوە بێدەنگە.

زانیارییەکانی ڕۆژی کورد باس لەوە دەکەن کە ئەو ماشێنە کە دەگوترێ هی سەفارەتی کانادایە هی ئیتلاعاتی ئێران بووە و خەلیل لە کاتێکدا تەقەی لێکردوون کە کەسەکان لە جیاتی وڵامدانەوە بە ماشێن بەرەوڕووی هاتوون و ئەویش بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆی تەقەی لە ماشێنەکە کردووە نەک خودی خۆیان.

هەروەها هیچ سەفارەتخانەیەکی وڵاتانی بیانی لە هەرێم بوونی نیە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەرێم هێشتا لە ڕووی یاسا ناودەوڵەتییەکانەوە هەرێمە نەک وڵات و هیچ وڵاتێک ناتوانێت زیاتر لە کۆنسوولخانە لە هەرێم دابنێت.

لەلایەکی ترەوە، ڕٶژانە هەواڵ کە ماڵپەڕێکی پارتی دێموکراتی کوردستانە و بۆ شەڕی ڕەوانی و نەرم لەگەڵ پەکەکە و یەکێتی و لایەنکانی دژبەری پارتی چالاکی دەکا، هەواڵی گیرانی خەلیل جەنگی لەلایەن پاراستنی پارت چەواشە کردووە و دەڵێ ئەو ئەندامەی حدکا لەلایەن یەکێتییەوە گیراوە.

09/11/2016
2418 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved