ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجە دەكات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجە دەكات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجە دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2017 و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2017 و دواتریش كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە.

وتیشی: "لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە پرۆژە یاسای ئیتیحادی ژوورە بازرگانییەكان، هەروەها پرۆژە یاسای بودجەی 2017 گفتوگۆكانی دەست پێ دەكاتەوە، ڕێكخستنی بریكارەكانی بازرگانی، گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت".

بە وتەی بڕیاردەرەكەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە 22ی ئەم مانگەوە دەست ده‌كرێت بە كۆبوونەوەكانيان لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەى 2017 و، تا كۆتایی مانگ تەواو دەبێت و لە ناوەڕاستی مانگی 12 پرۆژە یاسای بودجە پەسەند دەكرێت.
ه.ع

09/11/2016
1970 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved