یەكەم گووتاری سەركەوتنی ترامپ بە سەرۆكی ئەمریكا

یەكەم گووتاری سەركەوتنی ترامپ بە سەرۆكی ئەمریكا

یەكەم گووتاری سەركەوتنی ترامپ بە سەرۆكی ئەمریكا

    خەڵك- بەشی هەواڵ

 دۆناڵد ترامپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا گەیشتە بارەگای هەڵمەتی هەڵبژاردنی كۆمارییەكان و گووتاری سەركەوتنی پێشكەش كرد.

ترامپ لە گووتارەكەی دا داوای لە سەرجەم ئەمریكاییەكان كرد، كار بكەن بۆ بەرژەوەندیی میللەتی ئەمریكای گەورە.

هەروەها گوتی "من دەبمە سەرۆكی هەموو ئەمریكاییەكان".


راشیگەیاند، توانای بێشوومارمان هەیە و سەركەوتنی گەورە بە دەست دێنێن.

ئاماژەی بەوەش كرد، كار دەكەن بۆ چاككردنی ووڵات و دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری و رەخساندنی هەلی كار بۆ ملیۆنان كەس.

هەروەها باسی لەوە كرد، كە كار دەكەن بۆ زیاتر گەشەی ئابووری و بەستنی پەیوەندی نوێ لەگەڵ سەرجەم ووڵاتان و پلانی ئابووری گەورەی هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەخەنە پێش هەموو شتێك.

جەختی لەوەش كردەوە، كە كار دەكەن بۆ سەقامگیری و ئاشتی، نەك خولقاندنی قەیران.

دووپاتیشیكردەوە، كە دەبنە باشترین ئابووری لە جیهاندا.

ئاشكراشیكرد، كە كلنتن پەیوەندی پێوە كردووە و پیرۆزبایی لێ كردووە.
ئ.ح

09/11/2016
2009 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved