كلنتن بۆ لایەنگرانی: ئەمڕۆ قسە ناكەم، چاوەڕێ بكەن

كلنتن بۆ لایەنگرانی: ئەمڕۆ قسە ناكەم، چاوەڕێ بكەن

كلنتن بۆ لایەنگرانی: ئەمڕۆ قسە ناكەم، چاوەڕێ بكەن

    خەڵك- بەشی هەواڵ

 پاڵێوراوی دیموكراتەكان هیلاری كلنتن دەڵێت "ئەمڕۆ هیچ قسەیەك ناكەم، چاوەڕێ بكەن".

هاوكات بەڕێوەبەری هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی كلنتن دەڵێت "ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، تاكو ئێستا تەواو نییە".

داواشی لە لایەنگرانیان كرد، كە بڕۆنەوە ماڵەوە و چاوەڕێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بكەن.
بە پێی چەند سەرچاوەیەكیش، هەڵمەتی هەڵبژاردنی كلنتن ددان بە شكستدا نانێت لەبەرامبەر ترامپدا و دەڵێن "ئەنجامەكان لە هەندێك ویلایەت لێكەوە نزیكن".

بەپێی نوێترین زانیاری رێژەی دەنگەكانی ترامپ 276ە بەرامبەر بە 218ی كلنتن.
ئ.ح

09/11/2016
2025 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved