كەش‌و هەوا گۆڕانی بەسەردێت

كەش‌و هەوا گۆڕانی بەسەردێت

كەش‌و هەوا گۆڕانی بەسەردێت


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم، كەش و هەوا و پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ سبەینێ‌ بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، سبەینێ پێنج شەممە، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك، ئاسمان لە نێوان هەرو و نیمچە هەوردەبێت.

ئەو ڕاگەیەندراوەی كەشناسی، هیچ ئاماژەیەكی بە پارێزگای هەڵەبجە وەك چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستان نەداوە، كەشناسی هەرێمیش دەڵێت، تا ئێستا لەو شارە ستافی كەشناسی نییە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە خێرای با لە هەولێر و سلێمانی 5 بۆ 15 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، لە دهۆك 5 بۆ 10 كیلۆمەتر، مەودای بینین لە هەر سێ‌ پارێزگا 8 بۆ 10 كیلۆمەترە.

هەروەها پلەكانی گەرما لە هەولێر 25 پلە و سلێمانی 25 پلە دەبێت، لە دهۆكیش 23 پلە دەبێت.

كەش و هەوای پێشبینیكراوی سبەینێ پێنج شەممە

ه_ع

09/11/2016
2159 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved