چیرۆكی (كەر)ی دیموكراتەكان‌و فیلی كۆمارییەكانی ئەمریكا

چیرۆكی (كەر)ی دیموكراتەكان‌و فیلی كۆمارییەكانی ئەمریكا

چیرۆكی (كەر)ی دیموكراتەكان‌و فیلی كۆمارییەكانی ئەمریكا

خەڵك-بەشی هەواڵ

كەری دیموكراتەكان
كەر لە جیهانی عەرەبی جگە لەوەی بەوە ناسراوە كە ئاژەڵێكی بە هەست و سۆزە، خاوەنی هێز و لێهاتوییەكی جیاوازیشە، هەر بۆ ئەو مەبەستە لە ویلایەتە یەگرتووەكانی ئەمریكا بۆ مەبەستی سیاسی و بازرگانی بەكاردەهێنرێت، بەڵێ كەر دروشمی حزبی دیموكراتەكانی ئەمریكایەو وای لێك دەدەنەوە كە دروشمێكە بۆ شۆڕش و گۆڕانكارییەكی درێژخایەن.

چیرۆكی كەر لای دیموكراتەكان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1828 لەكاتێكدا ئانزاك ئاندرو جاكسون پاڵێورای سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە بوو كە دروشمێكی هەبوو كە بریتی بوو لە (بەجێیدەهێڵین بۆ ئەوەی گەل حكوم بكات)، لای خۆشیانەوە كۆمارییەكان گاڵتەیەكی زۆریان بە دیموكراتەكان كرد لەسەر ئەو بانگەشەیە، بەڵام جاكسون ئەم كەرەی بە ركابەرێكی بەهێز دانا و كردییە بەرنامەی هەڵبژاردنی گەل دژی كێبركێی كۆمارییەكان. 

بەم شێوەیە كەر گۆڕانكاری بەسەردا نەهات بووە دروشمی دیموكراتەكان ئەویش لە ساڵی 1870، لای خۆشییەوە توماس ناستی كاریكاتێرست، كەرێكی رەشی بۆ ئەو حزبە دیاریكرد بەشێوەیەك كەرێكی كەللە رەق كە رەمزی ئەو حزبە بێت و شەڕ لەگەڵ حزبی كۆماریەكان دەكات، بەم بۆنەیەشەوە دیموكراتەكان شانازی بەم كەرەوە دەكەن‌و لە ئێستاشدا بە دروشمێكی پڕ شانازی هەژمار دەكرێت لەنێو دروشمە سیاسییەكاندا.

فیلی كۆمارییەكان
لەماوەی هەڵبژاردنەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا لە ساڵی 1860 بریتییە لە شێوە دابەشبوونێك لەنێوان باكورو باشوور و بەهۆی جیاوازی بۆچوون لەسەر ئازادكردنی بەندەكان، بەڵام ئیبراهام لینكلن بڕیاریدا لە هەڵبژاردنەكانی ئەو ساڵەدا تا رادەیەك لانی كەم هاوهەڵوێستی دروست بكات.

بۆ یەكەمینجار فیل وەك دروشمی سیاسی كۆمارییەكان دەركەوت
لە ریكلامی سیاسی (مساند لینكلن) بوو لە هەڵبژاردنەكانداو ئەو فیلەش گۆڕانكاری بەسەردا نەهات، تاكو ساڵی 1870 كە ئەوكات كاریكاتیریستێكی ئەمریكی بەناوبانگ بەناوی توماس ناست هەستا بە دروستكردنی فیلێكی گەورە وەك دروشمی حزبی كۆمارییەكان‌و هێنانە دەرەوەی ئەو حزبە لەو دروشمەی رابردوو كە بۆچونێكی لیبراڵیانەی هەبوو، ئەو فیلەی كە دروست كرد خوێندنەوەیەكەی بۆ دەكات كە بریتی بوو لە (دەنگی كۆمارییەكان) هەر بۆیە دوای ئەو ساڵە ئەو فیلە گەورە بووە دروشمی كۆمارییەكان.

ناست دەڵێت، دروستكردنی ئەو فیلە گەورەیە واتای زۆری سامانە لای كۆمارییەكان و هەروەها دەنگێكی زۆر لە هەڵبژاردنەكاندا.

هەروەها ئەم فیلە لە راگەیاندنەكاندا گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت لە زۆربەی بۆنە سیاسیەكاندا و لە سەروهەموشیانەوە لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

س.ع

09/11/2016
2717 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved