سوریا هەڵوێستی لەبارەی بەشداری كورد لە ئۆپەراسیۆنی ڕەققە ڕاگەیاند

سوریا هەڵوێستی لەبارەی بەشداری كورد لە ئۆپەراسیۆنی ڕەققە ڕاگەیاند

سوریا هەڵوێستی لەبارەی بەشداری كورد لە ئۆپەراسیۆنی ڕەققە ڕاگەیاند

خەڵك ــ بەشی هەواڵ 

نوێنەری پەرلەمانی سوریا ڕایدەگەیەنێت، دیمەشق نیگەرانە لە دەسپێكی ئۆپەراسیۆنی ڕەققە ‌وی دەشڵێت، بەشداری پێكردنی كوردەكانیش لەو پرۆسەیەدا هەڵەیە.
عومەر ئوسی، نوێنەری پەرلەمانی سووریا بە  ئاژانسی هەواڵی (میهر)ی ڕاگەیاندووە، دیمەشق نیگەرانە لە دەسپێكی ئۆپەراسیۆنی ڕەققە لە جیاتی هێزە كوردییەكان دەبوو ڕاوێژ بە حكومەتی سوریا بكرایە.

 وتیشی" ئۆپەراسیۆنی ڕەققە بە پیلانی ئەمریكایە بەشداری پێكردنی كوردەكانیش لەو پرۆسەیەدا هەڵەیە".


ئاشكراشی كرد، ئەمریكا هاوكاری چەكدارانی داعش دەكات و نایەوێت لەناوچەكەدا لەناویان بەرێت.

 بە بەشداری هێزەكانی سوریای دیموكرات دوو ڕۆژ لەمەوپێش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی رەقەی لە سووریا راگەیاند، تائێستاش چەندین گوند لە چەكدارانی داعش پاككراوەتەوە .

09/11/2016
2037 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved