دی میستورا لەبارەی قەیرانی سووریاوە سەردانی تاران دەكات

دی میستورا لەبارەی قەیرانی سووریاوە سەردانی تاران دەكات

دی میستورا  لەبارەی قەیرانی سووریاوە سەردانی تاران دەكات

خەڵك ــ بەشی هەواڵ 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ستێفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەكان بۆ كاروباری سوریا، هەفتەی داهاتوو   سەردانی تاران دەكات.

ئاژانسی هەواڵی " فارس" بڵاویكردەوە،  سادق حوسێن جابری ئەنساری یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەی نوێ‌ بۆ سوریا بڕیارە هەفتەی داهاتوو ستێفان دی میستورا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەكان بۆ كاروباری سوریا، هەفتەی داهاتوو سەردانی تاران بكات، گفتوگۆكانی نێوان وڵاتانیش بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بەردەوامە.

جابری ئەنساری  وتیشی" دانوستانەكانی نێوان سوریا و نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی سوریا بەردەوامە."

09/11/2016
2053 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved