وێنە: ئۆپترای نوێ

وێنە: ئۆپترای نوێ

وێنە: ئۆپترای نوێ

خەڵک- دڵشاد حەمە

کۆمپانیای (GMC)ی نیازی خۆی ئاشکرا کرد بۆ ھەناردە کردنی ئۆپترای نوێ بۆ نزیکی (70) وڵاتی جیھان.

کەس نییە لە ھەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلی ئۆپترای نەدیبێت، ئۆپترا لە بازاڕی ھەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلیکی تا رادەیەک قبوڵکراوە، ھەمان دۆخیش بۆ ھەندێ لەو دەوڵەتانەی کە لە قۆناغی گەشەکردندان.

(GMC) ساڵی پار مۆدێلێکی نوێی ئۆپترای راگەیاند، بەڵام لە چەند دەوڵەتێکی کەم خرایە بازاڕەوە (لە رۆھەڵاتی ناوەراست تەنھا لە میسر)، بەڵام کۆمپانیا ئەمریکییەکە نیازی خۆی بۆ بڵاوە پێکردنی بۆ نزیکی (70) وڵاتی جیھان ئاشکرا کرد، وەک دیارە لێی دڵنیا بوونەتەوە ئەوکات بڕیاری بە جیھانی کردنیان دەکردووە.

ئۆپترای نوێ گۆڕانکاری تەواوی پێوە دیارە، بەراورد بە مۆدێلە پێشووترەکەی، دیزاینێکی کەشخە و گەنجانەتری بۆ کراو.

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی (GMC) تا ئێستا تەنھا بە یەک جۆر بزوێنەر بەردەستە و کۆمپانیاکەش ھیچی لەبارەی زیادکردنی لیستی بزوێنەرەکانی ئۆپترای نوێ نەدرکاندووە.

بزوێنەر ئەم ئۆتۆمبیلە (4) پستۆنە بە قەبارەی (1.5) لیتر و ھێزی (110 HP)، گیریۆکسێکی (6) نمرەیی ئۆتۆماتیکی لەسەر دانراوە و بەوەش دەبێتە رکابەری سیدانە بچوکەکانی وەک تۆیۆتا کرۆلا و ھیۆندای ئێلانترا و نیسان سێنترا و ھتد..

کۆمپانیاکە ھیچی لەسەر نرخە جیھانییەکەی ئۆپترای نوێ ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە میسر بە نرخی دەستپێکی (16) ھەزار دۆلار فرۆشراوە.

 

09/10/2016
2388 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved