فەرمانگەی باج-ی حکومەتی عێراق نزیکی دوو ملیار دۆلاری خستۆتە سەر بودجەی ئەمساڵ

فەرمانگەی باج-ی حکومەتی عێراق نزیکی دوو ملیار دۆلاری خستۆتە سەر بودجەی ئەمساڵ

فەرمانگەی باج-ی حکومەتی عێراق نزیکی دوو ملیار دۆلاری خستۆتە سەر بودجەی ئەمساڵ

خەڵک-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، رێژەی وەرگرتنی باج لە ئاستی چاوەڕوانکراوی خۆی نزیک بۆتەوە و لە ماوەی نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵ گەیشتووە بە (2.4) ترلیۆن دینار.

محەممەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە ھەموو ئەو دەستە و فەرمانگە حکومیانەی کە چاوەڕێی کۆکردنەوەی داھاتیان بۆ ئەمساڵ لێدەکرا، تەنھا فەرمانگەی باح توانیویەتی لە جێی چاوەڕوانییەکان بێت و نزیک بۆتەوە لەو بڕەی نەخشەی بۆ کێشرابوو کە (3) ترلیۆن دینارە.

ئەلحەلبوسی ئاماژەی بەوە کردووە: لە ماوەی (9) مانگی سەرەتای ئەمساڵ، فەرمانگەی باج توانیویەتی بڕی (2.4) ترلیۆن دینار (نزیکی 2 ملیار دۆلار) بخاتە سەر بودجەی گشتی، لە کاتێکدا فەرمانگەکانی دیکە گومرک بە نمونە، شکستیان ھێناوە لە نزیکبوونەوە ئاستی چاوەڕێ کراو.

یەکێک لە مەرجەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە رێکەوتنەکەی ساڵی پاری لەگەڵ عێراق ئەوبووە، بۆ بەرزکردنەوەی داھات و کەمکردنەوەی پشت بەستن بە نەوت، باجی سەر کۆمپانیاکان زیاد بکات. 

09/10/2016
1904 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved