دایکێک و کۆرپەکەی بە کارەبا گیانیان لەدەستدا

دایکێک و کۆرپەکەی بە کارەبا گیانیان لەدەستدا

دایکێک و کۆرپەکەی بە کارەبا گیانیان لەدەستدا

خەڵک-

ئەمشەو لە شارۆچکەی کەورگۆسک-ی سەر بە قەزای خەبات، دایکێک و کۆرپەکەی بە ھۆی کارەباوە گیانیان لە دەستدا.

پۆلیس ھەولێر رایگەیاند: سەعات (٧:٣٠)ی ئەمشەو، لە کامپی ئاوارەکانی شارۆچکەی کەورگۆسک، ژنێکی ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان بە ناوی (دلڤین ئەحمەد موحسین) تەمەن (19) ساڵ، لە کاتی دەستکاریکردنی بۆیلەر کارەبا لێی داوە و گیانی سپاردووە.

ھاوکات ئەو ژنە منداڵێکی تەمەن (10) مانگەی بە باوەشەوە بووە، بە ھەمان شێوە ئەویش گیانی لەدەستداوە.

کەمپی ئاوارەکانی ناحیەی کەوگۆسک تایبەتە بە ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان و نزیکی (٢٠) ھەزار کەسی لێ نیشتەجێ کراوە.

09/10/2016
1774 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved