تەقینەوەیەک دەیان کوژراو لە سوپای تورکیا دەخاتەوە

تەقینەوەیەک دەیان کوژراو لە سوپای تورکیا دەخاتەوە

تەقینەوەیەک دەیان کوژراو لە سوپای تورکیا دەخاتەوە

خەڵک-

ئەمڕۆ لە شارۆچکەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای ھەکاری، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو خاڵێکی پشکنینی جەندرمەی کردە ئامانج و میدیاکانی نزیک لە حکومەت دەڵێن، (٩) سەرباز کوژراون، بەڵام شایەتحاڵەکانی رووداوەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، ژمارەی کوژراوەکان زۆر لەوە زیاترە.

ئاژانسی ئانادۆڵوی نزیک لە حکومەتی تورکیا رایگەیاند: "لە شارۆچکەی شەمزینانی سەربە پارێزگای هەکاری، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو بە خاڵێکی پشکنینی جەندرمەدا تەقییەوە، دیوی پشتەوەی خاڵی پشکنینەکە بنکەی پۆلیسی دوراکی لێییە کە لەژێر کۆنترۆڵی یەکەکانی پیادە دایە. لەئاکامی ئەو هێرشەدا چاڵێک بە رووبەری (١٠ تا ١٥) مەتر و قوڵایی (٦ تا ٧) مەتر درووست بووە.

 ئاژانسەکە ئاماژە بەوە دەکات: لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا (٩) سەرباز کوژراون و (١١)ی دیکەش بریندار بوون، بەڵام رۆژنامەی ئیندیپێندێنت دەڵێت: لانی کەم (١٧) سەرباز کوژراون.

تەقینەوەکە سەعات (٩:٤٥)ی ئەم بەیانییە بووە،ناوەندی راگەیاندنی ھەپەگەش لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: لەو تەقینەوەیەدا (٣٢) سەربازی تورک کوژراون و تەقینەوەکەش ی لە ئەستۆ گرتووە.

09/10/2016
1572 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved