عێراق و ئێران گرفتێکی نوێن لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

عێراق و ئێران گرفتێکی نوێن لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

عێراق و ئێران گرفتێکی نوێن لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

خەڵک-

بڕیارە لەم ھەفتەیەدا وڵاتانی ئۆپێک بۆ راویژکردن لە بارەی پرسەکانی نرخی نەوت و کۆبوونەوەی داھاتووی رێکخراوەکە لە تورکیا کۆببنەوە، بەڵام عێراق و ئێراق بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن.

رێکخراوی ئۆپێک لە (٢٨ی ئەیلول) گەشتن بە بڕیارێکی سەرەتایی بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنان، ئەویش بە ھاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی نەوت فرۆشی دەرەوەی رێکخراوەکە کە دیاترینیان روسیایە.

سەرچاوەکانی نزیک لە ئۆپێک بە دوری دەزانن کۆبوونەوەکەی ئیستەنبوڵی ئەم ھەفتەیە بڕیاری گرنگی لێ بکەوێتەوە، بڕیاریشە نوێنەرانی ئیمارات و جەزائیر و فەنزوێلا و قەتەر کۆبوونەوەی جیاواز بکەن تا بتوانن فشارێک بۆ سەر سعودیە دروست بکەن کەمێک لە بەرھەمی رۆژانەی خۆی کەم بکاتەوە.

لە ئێستاشدا عێراق و ئێران ئامادە نین بەرھەمی خۆیان کەم بکەنەوە، بە تایبەت عێراق کە دووەم گەورەترین بەرھەمھێنی رێکخراوەکەیە دوای سعودیە، بە بەھانەی ئەوەی وڵاتەکانیان لە رووی ئابورییەوە لە دوایە و دەیانەوێت داھاتێکی زیاتر دەست بخەن، ئەوەش بۆ گرفتێک لە بەردەم بڕیارەکانی ئۆپێک.

وەک رێکخراوەکە رایگەیاندووە: لە (٣٠ی ١١)ی داھاتوو، سەرجەم وڵاتانی ئۆپێک لە شاری ڤێننا کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز لەبارەی سیاسەتی بەرھەمھێنان بۆ ساڵی ئایندە ئەنجام دەدەن.

09/10/2016
1767 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved