لیستی مووچەی مامۆستایان ڕەوانە كرا

لیستی مووچەی مامۆستایان ڕەوانە كرا

لیستی مووچەی مامۆستایان ڕەوانە كرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی عیراق بۆ پێدانی مووچە بە مامۆستایانی هەرێم داوای زانیاری دەكات و وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان-یش ئاشكرای دەكات، كە لیستی مووچەی مامۆستایانی هەرێم ڕەوانەی حكومەتی ناوەندی كراوە.

پشتیوان سادق ؛وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم؛ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە كاتی سەردانی بۆ بەغدا، مەسعود بارزانی داوای لە حكومەتی عیراقی كردووە مووچەی مامۆستایان دابین بكات.

ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم زانیارییەكان سەبارەت بە ژمارەی مامۆستایان و لیستی مووچەی مامۆستایانی هەرێم-مان ڕەوانەی حكومەتی ناوەندی كردووە و چاوەڕێی ئەوەین عیراق مووچە بۆ مامۆستایانی هەرێم بنێرێت.

ئەم قسانەی وەزیری پەروەردە لەكاتێكدایە، كە مامۆستایان و فەرمانبەران لە شاری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان بڕیاری بایكۆتی خوێندن و دەوامیان داوە و داوای پێداچوونەوە بە پاشەكەوت و پێدانی مووچە لەكاتی خۆیدا دەكەن.

09/10/2016
5722 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved