نوجەیفی: توركیا و حەشدی شەعبی بەشداری شەری موسڵ ناكەن

نوجەیفی: توركیا و حەشدی شەعبی بەشداری شەری موسڵ ناكەن

نوجەیفی: توركیا و حەشدی شەعبی بەشداری شەری موسڵ ناكەن


خەڵك- ئارام سەردار
پارێزگاری پێشووی پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیەنێت، توركیا بڕیار نیە، كە بەشداری لەشەڕی ئازادكردنەوەی موسڵدا بكات و عێراق و توركیاش لەسەر خەتن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.

ئەسیل نوجەیفی ؛پارێزگاری پێشووی موسڵ؛ لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گوێبیستی ئەوە دەبن، كە هێزی ئێرانی هەبن، بەڵام نەیان بینیوە لەنزیك موسڵ و ئەگەر هەشبێت شتێكی خراپە.

سەبارەت بەبەشداری توركیا و حەشدی شەعبی لەئازادكردنی موسڵ، نوجەیفی ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك ئەو هێزەی توركیا و حەشدی شەعبی بەشداری لەپڕۆسەی ئازادكردنی موسڵ ناكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كێشەیەی ئێستا هەیە كێشەیەكی سیاسیە و عێراق و توركیا لەسەر خەتن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.

09/10/2016
1610 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved