نوێترین زانیاری لەسەر ئەو لیژنەیەی بۆ مووچە پێكهات

نوێترین زانیاری لەسەر ئەو لیژنەیەی بۆ مووچە پێكهات

نوێترین زانیاری لەسەر ئەو لیژنەیەی بۆ مووچە پێكهات

خەڵك ـ بەشی هەواڵ    
بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ڕێكەوتنی نوێ لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت بكرێت، پڕۆژە یاسای بودجەی 2017ی عیراق دوادەكەوێت، سەبارەت بەو لیژنەیەش، كە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنراوە دەڵێت: "تا ئێستا یەك كۆبوونەوەمان نەكردووە".

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ؛بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق؛ بە  ( خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی یاسای دارایی دەبێت پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی لە 10/10 بگاتە پەرلەمان، بەڵام هێشتا پڕۆژەكە نەگەیشتۆتە پەرلەمان، حكومەتیش دەمێكە باس لەتەواوبوونی دەكات.

 وتیشی: "ئەوەی دەربارەی هەرێمە ڕێكەوتنەكەی ساڵی 2015-2016 تا ئێستاش بەركارە، هەرچەندە حكومەتی هەرێم باس لە ڕێكەوتنی نوێ دەكات، بۆیە ئەگەر وابێت پڕۆژە یاسا دوادەكەوێت، ئەوەشی باسی لێوەدەكرێت لێكدانەوەیە و زیاد لە خۆشی گەورە كراوە".

 ڕاشیگەیاند، ئەوەی لەسەر ئەو بابەتە باسدەكرێت زیاتر فشارە لەسەر هەردوو حكومەت بەوەی پابەندبن لەسەر ڕێكەوتنەكە، بۆیە ناكرێت حكومەتی عیراق لە ژێر ئەو بەرپرسیارێتیە ئەخلاقیە خۆی دەربكات لەمەڕ گەلەكەی و هەرێمیش بەشێكە لەو گەلە ناكرێت لەبەر سیاسەتی هەرێم گەلەكەی سزا بدات.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاشكراشی كرد، هەرێمیش پێویستە خۆی لەو بەرپرسیاریتیەی هاوڵاتیانی خۆی نەدزێتەوە و بیكاتە قوربانی سیاسەتی خۆی لەگەڵ بەغدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەندە ئەندامە لەو لیژنەیەی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنراوە، بەڵام تا ئێستا ئەجێندا و یەك كۆبوونەوەشمان بۆ ئەو مەبەستە نەكردووە.

چ.چ

09/10/2016
1812 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved