مەترسیەكی نوێ‌ ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات

مەترسیەكی نوێ‌ ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات

مەترسیەكی نوێ‌ ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات


خەڵك ــ بەشی هەواڵ 
بەرپرسی میحوەری خازر ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەمپەی بۆ ئاوارەكان دروستكراوە بەشی تەنها 30 هەزار كەس دەكات، دەشڵێت: "مەترسی ئەوەمان هەیە داعش لەگەڵ ئاوارەكان ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن".

عارف تەیفور ؛بەرپرسی میحوەری خازری هێزی پێشمەرگە؛ بە (دەنگی ئەمریكا)ی ڕاگەیاند، دوو كەمپ بۆ ئاوارەكانی موسڵ لە نزیك خازر دروستكراوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەو كەمپانە بەشی ئاوارەكان نەكەن، بۆیە (un)مان لەو  بابەتە ئاگادار كردۆتەوە.

لەبارەی دروستكردنی كەمپی نوێشەوە وتی "ئامادەكاری بۆ دروستكردنی كەمپی نوێ‌ كراوە شوێنیشمان بۆ دیاریكردوون، بەڵام شوێنە دەبێت لە دووری شارەكان بێت، چونكە مەترسی ئەوە هەیە داعش لەگەڵ ئاوارەكان بێنە ناو هەرێمی كوردستانەوە".

 لە 10ی حوزەیرانی 2014، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر چەند شار ‌و شارۆچكەیەكی عیراق ‌و سەرەتا شاری موسڵ-یان كۆنتڕۆڵ كرد ‌و دواتریش تكریت ‌و سەڵاحەدین ‌و چەند شار ‌و شارۆچكەیەكی دیكەی عیراق-یان كۆنتڕۆڵ كرد.

09/10/2016
1641 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved