بەرپرسێكی ئەوقاف لەسەر شاجوان ڕەخنە لە وتاربێژەكان دەگرێت

بەرپرسێكی ئەوقاف لەسەر شاجوان ڕەخنە لە وتاربێژەكان دەگرێت

بەرپرسێكی ئەوقاف لەسەر شاجوان ڕەخنە لە وتاربێژەكان دەگرێت

خەڵك ـ بەشی هەواڵ 

ڕۆژنامەنوسێك هێرش دەكاتە سەر هەندێك لە وتارخوێنی نوێژی هەینی لەهەرێم و ڕایدەگەیەنێت، ئەوەندە بەوردی و كەوكوژی سەیری ئەو شاجوان و ئاهەنگەیان كردبو ڕەنگە ئەوانەی حەزیان لەو بابەتە بوە ئەوەندە سەیریان نەكردبێت، دەشڵێت: "هەندێ وتارخوێنی مزگەوتەكان ڕیكلامێكی گەورە و بێبەرامبەریان بۆ سپۆنسەرەكانی ئاهەنگی شاجوانی كوردستان كرد".


مەریوان نەقشبەندی ؛ڕۆژنامەنوس؛ كە هاوكات بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمە لە هەژماری خۆی ڕایگەیاندوە، هەندێك وتارخوێنی مزگەوتەكان ڕیكلامێكی گەورە و بێ بەرامبەریان بۆ سپۆنسەرەكانی ئاهەنگی شاجوانی كوردستان كرد.

دەشڵێت: "دیارە من نەمزانی بوو ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستان ئەمساڵ كراوە هەتا لەوتاری هەینی هەندێك مزگەوت و نوسینی هەندێ نوسەری (ئیسلامی) لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بینیم".

ڕاشیگەیاندوە، سەیرم لێهات ئەو ئاهەنگە لەیەك دوو كەناڵ پەخش كرابوو، كە ڕەنگە بینەری زۆریان نەبێت، بەڵام بەشێك لەوتارخوێنی مزگەوتەكان و ئەو نوسەرە (ئیسلامیانە) لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئەوەندە بەوردی و كەوكوژی سەیری ئەو شاجوان و ئاهەنگەیان كردبو، ڕەنگە ئەوانەی حەزیان لەو بابەتە بوە ئەوەندە سەیریان نەكردوە.

ئاشكراشی كردوە، بەم كارەیان ڕیكلامێكی گەورە و بێبەرامبەریان بۆ سپۆنسەر و ڕێكخەرانی ئەو ئاهەنگە كرد و ئەوەندەیان كردە جێگەی سەرنج، كە دڵنیام لەساڵانی داهاتودا خەڵكێكی زۆر زیاتر لەوەبەرهێن و خاوەن كۆمپانیاكانی فاشیۆن گرنگی پێدەدەن و داهاتی زیاتری پێ پەیدا دەكەن و میدیاكانیش بەشێوەیەكی فراوانتر ڕوماڵی دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەجیاتی خۆمەشغوڵكردنی ئەو ئیمام و خەتیبە بەڕێزانە و ئەو نوسەرە ئیسلامیانە و ئەو كەسانەش، كە گرفتی سیاسیان لەگەڵ هەولێر هەیە لەجیاتی ئەو تەشهیركردنە بەشاجوانەكان و باسكردنی جەستە و جلوبەرگی ئەو كچە كوردانە، دەبو ئاموژگاری ئەو خاوەن كۆمپانیا و سپۆنسەرانەیان بكردایە بەوەی باشتربوو ئەو پارەیان بۆ هاوكاری پێشمەرگە یان بۆ خەڵكی نەخۆش و هەژاری كوردستان سەرف بكردایە.

نەقشبەندی دەشڵێت: "داوایان لەخەڵكی كوردستان بكردایە خۆیان بەسەیركردنی ئەو كەناڵانەوە مەشغوڵ نەكەن و لەجیاتی ئەوە بابەتێكی زانستی بخوێننەوە یان سەیری ئەو هەموو كەناڵە ئیسلامیە بكەن، كە پێدەچێت ئێستا بازاڕیان نەمابێت لەلای بینەر و بیسەر".

چ.چ

09/10/2016
2057 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved