حكومەتی هەرێم لەبارەی دامەزراندنی ئەم دەرچووانە كۆدەبێتەوە

حكومەتی هەرێم لەبارەی دامەزراندنی ئەم دەرچووانە كۆدەبێتەوە

حكومەتی هەرێم لەبارەی دامەزراندنی ئەم دەرچووانە كۆدەبێتەوە


خەڵك ـ بەشی هەواڵ  
لە كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە هەموو دوو هەفتە جارێك كۆبوونەوە ئەنجام بدرێت، لە كۆبوونەوەی داهاتووشدا پرسی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت، خەڵك-یش زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات.

 شوكریە شێخانی ؛ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پشكی كۆمەڵی ئیسلامی؛ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران لە بڕگەی چوارەم پرسی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ لە ئەجێندای كۆبوونەوەكە بووە، بەڵام تەنها لەسەر بڕگەی یەكەم كاریان كردوە و ئەوانی دیكەیان بۆ كۆبوونەوەكانی داهاتوو هەڵگرتووە.

وتیشی: "پەیوەندیم بە وەزیری ژینگەوە كرد (كە لە پشكی حزبەكەیەتی) لەمەڕ پرسی دەرچووانی زانكۆ، پێی وتم، بەهۆی مانەوەمان لەسەر بڕگەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەنجومەن ئەو پرسە بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو دواخراوە".

ڕاشیگەیاند، وەزیری ژینگە ئەوەشی پێ وتم، كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە، هەموو دوو هەفتە جارێك كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران گرێ بدرێت.

شوكریە شێخانی ئاشكراشی كرد، ئەگەر هیچ گۆڕانكارییەك ڕوونەدات دەبێت ئەم پێنج شەممەیە ئەنجومەنی وەزیران كۆببێتەوە و پرسەكانی دیكەی تێدا تاوتوێ بكرێت.

بە پێی زانیارییەكان، بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە، جارێكی دیكە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و تیایدا پرسی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆی تێدا بخرێتە بەرباسكردن.
چ.چ
 

09/10/2016
1527 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved