پێشكەشكردن بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران لە زانكۆی سلێمانی ڕاگەیەنرا

پێشكەشكردن بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران لە زانكۆی سلێمانی ڕاگەیەنرا

پێشكەشكردن بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران لە زانكۆی سلێمانی ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
پێشكەش كردن بۆ خوێندنی (سیستمی پاڕاڵێڵی بەیانیان و خوێندنی ئێواران) لە زانكۆی سلێمانی دەستی پێكرد.

زانكۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە، ئاگاداری سەرجەم  خوازیاران (خوێندكارانی دەرچووی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەگەڵ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان) دەكاتەوە، كە دەرگای وەرگرتن بە هەردوو شێوازی (خوێندنی ئێواران و سیستمی پاڕاڵێڵ لە خوێندنی بەیانیان) لەزانكۆی سلێمانی كراوەتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، خوێندكاران دەتوانن بۆ ساڵی خوێندنی  (٢٠١٦ -٢٠١٧) ڕاستەوخۆ داواكاری وەرگرتن پێشكەش بە زانكۆی سلێمانی بكەن لەو كۆلێج و بەشەی، كە ئارەزووی ئەكەن.

ئاشكراشی كردووە، دوامۆڵەت بۆ گێڕانەوەی فۆڕمەكان ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری( ٢٠ - ١٠ - ٢٠١٦ ) یە.

بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم و زانینی كرێی خوێندن و مەرجەكان و ڕێنماییەكانی خوێندن كلیك لێرە بكە.

09/10/2016
3053 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved