پارتی بەفەرمی هێرشی بۆ سەر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەستپێكرد

پارتی بەفەرمی هێرشی بۆ سەر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەستپێكرد

پارتی بەفەرمی هێرشی بۆ سەر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەستپێكرد

خەڵك ــ بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە توندی هێرش دەكاتە سەر هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و "گروپەكەی" و دەڵێ، "لە حكوومەتی عێراق كوتلەیەك درووست كرابوو دژی سەربەخۆیی  كوردستان، ھەر ئەم كوتلەیەش لە كوردستان دەستیان كردووە بە فرۆشتنی نەوتی كەركووك بە ڕێگەی ناشەرعی و نایانەوێ كوردستان سوودمەند بێ و خۆیان بە مافەكانی خەڵكی كوردستان بەھێز دەكەن".

ئومێد خۆشناو ؛سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان؛ بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی  ڕاگەیاند، پرسیاری ئێمە و ھاووڵاتیانی ئەم وڵاتە ھەر ئەوەیە، پێمان وایە ھەموو ئەو كێشانەی ڕووبەڕوی خەڵكی كوردستان دەبێتەوە یەك ئامانجی ھەیە ھەم لە شەڕی تیرۆریستانی داعشەوە بگرە تا كێشەی بوودجە و ھەناردەكردنی نەوت و كیشە ناوخۆییەكان و ھەموو ئەو ھەوڵانەی دەدرێت یەك ئامانجی تێدایە، لەباربردنی ئیرادەی خەڵكی كوردستان بە ئامانج گەیشتن بە سەربەخۆیی وڵات.

دەشڵێت: "دەبێت خەڵكی كوردستان و كەركووكیش پرسیار لەم گرووپانە بكەن، بۆ دەیانەوێت ئەم كێشانە زیاتر بكەن، ئەم كوتلە و گرووپانە كاتێك داوادەكەن یاخود ڕوو لە حكوومەتی عێراقی دەكەن لە سەردەمی مالیكیدا پێشنیاری ئەمە بۆ مالكی دەكەن پێیان دەڵێن بە بڕینی بوودجەی كوردستان ئەوا سەركردایەتیی كوردستان لە نێویشیدا سەرۆكی پارتی تووشی بابەتێك دەكەن، كە ھاووڵاتیان بەرگەی ناگرن و كاتێك قەیران درووست بوو لەسەر خەڵكی كوردستان ئەوا ئەو قەیرانە دەبێتە بەشێك لەوەی بگەڕێنەوە بەغدا ئێمە دەپرسین ئەوە دەچێتە چ خانەیەك ئەگەر غەیری خیانەتی نیشتمانی نەبێت."
 
وتیشی: "ئایا ناردنی نامەیەك لەلایەن ھیرۆ و گرووپەكەیەوە، كە بەرپرسیاریەتی ئێستا و ڕابردووی ئەم وڵاتەیان لەسەر شانە، ئەمەش دەبێت چ بێت نامەیەك بۆ حكوومەتی عێراقی دەنێرێ بۆ ئەوی ڕێگری بكات لە ھەناردەكردنی نەوتی كەركووك لە ڕێگای ھەرێمی كوردستانەوە یاخود بڕینی بوودجەی ئەم خەڵكە، جێگای ڕەوانیە، كە نەیانەوێت بە شەفافی و لە ڕێگا فەرمییەكەوە كوردستان نەوتی كەركووك بفرۆشێت، دەیانەوێت لە ڕێگایی تانكەرەكانەوە بۆ ڕێكخستنی حسابی خۆیان بۆ زیاتر بەھێزبوونی ئەو كوتلەیە ھەژموونی خۆیان زیاتر بكەن لەناو كوردستان و حزبەكەی خۆیان بیانەویت بە قاچاغ و بە ڕێگا ناشەرعی نەوت ھەناردەی دەرەوە بكرێت".

جەختیشی كردۆتەوە، ھەموو ئەوانە دەچنە ئەو چوارچێوەیەی ڕاستە ئێمە گرفتی سەركیمان ھەیە، ڕاستە حكوومەتی عێراقی گرفتمان بۆ دروست دەكات، بۆیە بەرەیەكیان درووست كردووە بۆ لەباربردنی سەربەخۆیی كوردستان، بەڵام لە بەرامبەر ئەمەدا بەرەیەكی زۆر بەھێز ھەیە بۆ پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان ئەوانەش دەچێتە ئەو خانەیەی لە ناوخۆشدا دەیانەوێت سەربەخۆیی كوردستان لەبار ببەن و نەگەین بە ئامانجی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆمان.

09/10/2016
1834 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved