عەلی حەمەساڵح زانیاری نوێ‌ لەسەر داهاتی سلێمانی بڵاودەكاتەوە

عەلی حەمەساڵح زانیاری نوێ‌ لەسەر داهاتی سلێمانی بڵاودەكاتەوە

عەلی حەمەساڵح زانیاری نوێ‌ لەسەر داهاتی سلێمانی بڵاودەكاتەوە


خەڵك ـ بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، زۆربەی داهاتەكانی سلێمانی ماوەی دوو ساڵە لەلایەن بەرپرسانی سلێمانییەوە و بەبێ ئاگاداری ئەنجومەنی پارێزگا هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكرێت، دەشڵێت: "تەنیا وەك حساب دەگەڕێتەوە هەولێر".

عەلی حەمەساڵح ؛جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان؛ لەڕوونكردنەوەیەكدا، كە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، دەپرسێت، ئەم پارەیە، كە نزیكەی ٤٠ ملیۆن دۆلارە (4 هەزار دەفتەر دۆلارە) چۆن خەرجدەكرێت؟ بە فەرمانی كێ خەرج دەكرێت؟ لەكاتێكدا ئەوە بۆ سێ ساڵە بودجە لەپەرلەمان خەرج نەكراوە، بۆیە بەدڵنیایی ئەم پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران نیە.

دەشڵێت: "خەرجكردنی ئەم پارە لەژێر دەسەڵاتی پارێرگارەكەی گۆڕانە، بەدڵنیایەوە نەخێر،  ئەی گۆڕان چۆن قبوڵیەتی؟ نازانم دەبێت وەڵام بدەنەوە".

 دەقی نووسینەكەی :
جگە لە داهاتی بەرهەمە نەوتییەكان، كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵسوكەوتی پێوەدەكات و دەیخاتە بانكی كوردستانی ئەهلی، هەموو داهاتەكانی دیكەی سلێمانی كە مانگانە نزیكەی ٥٠ ملیار دینارە و هەندێك جاریش گەشتووەتە ٦٠ ملیار دینار؛ ماوەی دوو ساڵە لەلایەن بەرپرسانی سلێمانییەوە و بەبێ ئاگاداری ئەنجومەنی پارێزگا هەڵسوكەوتی لەگەڵ دەكرێت، تەنیا وەك حساب دەگەڕێتەوە هەولێر.

ئەم پارەیە، كەنزیكەی ٤٠ ملیۆن دۆلار(چوار هەزار دەفتەر دۆلار) چۆن خەرجدەكرێت ؟بە ئەمری كێ؟، لەكاتێكدا ئەوە بۆ سێ ساڵە بودجە لەپەرلەمان خەرجنەكراوە.
بەدڵنیایی ئەم پارە بۆ موچەی فەرمانبەران نیە...
ئایا كۆی ئەم ٤٠ ملیۆن دۆلارە مانگانە بۆ خەرجركردنی پێداویستی فەرمانگەكانی سلێمانی، شارەوانی.... هتد ، بێگرمان نەخێر..
بۆ ئامادەنین ئەم وردەكارییە ببەنە ئەنجومەنی پارێزگا؟
ئایا چەندی ئەم پارەیە بۆ خەرجكردنی چەكی بانكییه؟ بە ئەمری كێ خەرجدەكرێت؟
ئایا ئەم پارەیە بۆ هێزی ئەمنی و تایبەتی یەكێتی خەرجدەكرێت، بێگومان بەڵێ. بە فرمانی كێ؟
ئایا خەرجكردنی ئەم پارە لەژێر دەسەڵاتی پارێرگارەكەی گۆڕانە؟ بەدڵنیایەوە نەخێر. ئەی گۆڕان چۆن قبوڵیەتی. نازانم دەبێت وەڵام بدەنەوە.
ئەی ئەو ٩٤ ملیۆن دۆلارە، ئاشتی هەورامی، دەڵێت: لەم چوار مانگە كۆتای داومە بە كەركوك و هیچیشی دیار نیە، كوا؟
ئەم داهاتە جیاوازە لەو داهاتانەی كۆمپانیاكانی یەكێتی و بەرپرسەكانی لە خاڵە سنوریەكان و شەریكەی ئەمنی و خەدەمی و نەقل..... هتد، دەستیان دەكەوێت......
ئەی خەرجی كەناڵ و نەسریەی مەڵبەندو مەكتەب و دامەزراوەو بارەگاو كرێی بارەگا بەچی دەدرێت؟
كڕینی ئۆتۆمبیل دەمانجەو شتی دیكە بۆ بەرپرسی سەربازی و حزبی و هەندێك راگری زانكۆو پەیمانگاو ئەندامی ئەنجومەن و كەسانی دیكە و تەكەتولا بەكام پارە دەكڕدرێت؟ دڵنیام جوابیش نیە..
تێبینی: ئەم نوسینە تەعبیرە لە بۆچونی خۆم و شمولی ئەو رێككەوتنە سیاسی ناكات، كە هیچی لێ جێبەجێنەكراوە.
عەلی حەمە ساڵح
چ.چ

09/10/2016
3929 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved