؛نازانین چۆن خەرج دەكرێت؛<br>گۆڕان داهاتی سلێمانی ئاشكرا دەكات گۆڕان داهاتی سلێمانی ئاشكرا دەكات " /> گۆڕان داهاتی سلێمانی ئاشكرا دەكات " /> گۆڕان داهاتی سلێمانی ئاشكرا دەكات ">

؛نازانین چۆن خەرج دەكرێت؛
گۆڕان داهاتی سلێمانی ئاشكرا دەكات

؛نازانین چۆن خەرج دەكرێت؛<br>گۆڕان داهاتی سلێمانی ئاشكرا دەكات


خەڵك ــ بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گۆڕان بەدواداچوون بۆ داهاتی سلێمانی دەكات و دەشڵێت: "دەبێت ئاشكرابكرێت ئایا داهاتی سلێمانی دەگەڕێتەوە هەولێر یان نا".

غالب محەمەد ؛سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی؛ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لیژنەیەك بۆ داهاتی پارێزگای سلێمانی تەرخان دەكەین و دەبێت ئاشكرابێت ئەو داهاتە چۆن بەچی شێوازێك خەرج دەكرێت.

وتیشی "داهاتی سلێمانی 70 ملیار دینارە، بۆیە دەبێت بەدواداچون بكرێت بزانین ئەو داهاتە بۆ هاوڵاتیانی شارەكە خەرج دەكرێت یان نا".

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە ڕوونیشیكردەوە، پارتی دەڵێت داهاتی ناوخۆ ناگەڕێتەوە بۆ هەولێر و یەكێتیش بێدەنگە، كەواتە دەبێت گۆڕان بەدواداچون بكات بزانێت داهاتی ناوخۆی سلێمانی چی بەسەر دێت.

09/10/2016
1188 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved